گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاپۆرتێکی کەنەدی: ئێران ژمارەی ڕاستەقینەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەشارێتەوە.. ژمارەکە زۆر زیاترە

2020.02.28 - 15:24
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێکی کەنەدی: ئێران ژمارەی ڕاستەقینەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەشارێتەوە.. ژمارەکە زۆر زیاترە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، حکومەتی ئێران ژمارەی ڕاستەقینەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی دەشارێتەوە و پێشبینیش دەکەن نزیکەی 18 هەزار کەس لەو وڵاتە توشی ڤایرۆسەکە بوبێت.   ، بەگوێرەی میدیا جیهانییەکان، ئەو ژمارانەی کە دەسەڵاتدارانی ئێران  بڵاویاندەکەنەوە دەربارەی ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشی کۆرونا لە وڵاتەکەیان زۆرجیاوازە لەو ژمارانەی کە ڕاپۆرتە ڕۆژئاواییەکان دەربارەی ژمارەی تووشببوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا  لە ئێران بڵاویدەکەونەوە .  ، بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ژمارەیەک زانا و پزیشکی پسپۆر لە زانکۆی "تۆرنتۆ" لە وڵاتی کەنەدا بڵاویانکردوەتەوە، پێشبینی دەکرێت ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسەکە لە ئێران 18 هەزار کەسی تێپەڕاندبێت.  ، لەو ڕاپۆرتەی زانکۆی تۆرنتۆی کەنەدا ئاماژە بەوەکراوە، تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە لە چەند وڵاتێکی هاوسنوری ئێران ئەو دەگەیەنێت کە ژمارەی تووشببووان لەو وڵاتە بە ڤایرۆسەکە لە چەند سەد کەسێک خۆی نابینێتەوە وەک ئەوەی لە میدیاکانی ئێرانەوە ئاماژەیان پێدەکرێت، بەڵکو ژمارەکان چەند هێندەی ئەوەن کە حکومەتی ئێران بڵاویدەکاتەوە.  ،   ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی ئێران، ڕاپۆرتێكى نوێى له‌باره‌ى توشبووانی ڤایرۆسى كۆرۆنا لە وڵاتەکەی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌کراوە، تائێستا 388 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه‌ بوون و 34 كه‌سیش به‌هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.  ، ، لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا و  هەتا پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 64 کەس لە تاران، 25 کەس لە گیلان، 16 کەس لە قوم، 10 کەس لە ئه‌سفەهان، شه‌ش کەس لە مازەندەران، یه‌ك کەس لە ئەردەبێل و سێ کەس لە پارێزگای ئەلبورز بە تووشبوان بەو ڤایرۆسە زیاد بوون.   هاوکات، چەند بەرپرسێکی ئەو وڵاتە لە ئێستادا تووشی نەخۆشییەکە بوون لە ژێر جیاکەرەوەی تەندروستیدان، وەک مەعسومە ئبتیکار، ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ژنان و موجتەبا زولنوور، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتیمانی لە پەرلەمانی ئێران وئێرج حەریرچی، جێگری وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتە.