گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا لەسەر کوژرانی سەربازە تورکەکان لە ئیدلب هاتەدەنگ و ڕوشیاش وەڵامدەداتەوە

2020.02.28 - 08:58
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا لەسەر کوژرانی سەربازە تورکەکان لە ئیدلب هاتەدەنگ و ڕوشیاش وەڵامدەداتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   ئەمریکا ئیدانەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سوریای بۆسەر هێزەکانی تورکیا لە ئیدلب کرد و داوا دەکات بە زووترین کات ئەو شەڕە بوەستێنرێت، ڕوسیاش دەڵێت، هێزەکانی تورکیا لەنێو ئیدلب لەگەڵ گروپە تیرۆرستییەکاندا بوون. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە: "داوا لە ڕژێمی ئەسەد و هێزە پشتیوانەکانی وەک ڕوسیا و ئێران دەکەین، بەزووترین کات کۆتایی بەو هێرشانە بهێنن". ، ئاماژەی بەوەشکردووە، لەوبارەیەوە لەگەڵ تورکیا لە پەیوەندیدان و دۆناڵد ترەمپ و مایک پۆمپیۆ گفتوگۆیان لەسەر بژاردەکانی پشتیوانیکردنی تورکیا لەو قەیرانەدا کردووە. ، لە بەرامبەردا، وەزارەتی بەرگریی ڕوسیاش لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، چەکدارانی تورکیا لەنێو ئیدلب لەگەڵ گروپە تیرۆرستییەکاندا بوون و ئەو چەکدارانەش دەیانویست هێرش بکەنەسەر سوپای سوریا لە ئیدلب. ، ڕاشیگەیاندووە، ئەوان هێرشەیان نەکردووەتەسەر چەکدارانی تورکیا و تورکیا ئاگاداری نەکردوونەتەوە لە بوونی چەکدارەکانی لە ئیدلب. ، ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی ڕابردوو سوپای سوریا چەند هێرشێکی ئاسمانی کردەسەر ئیدلب و لە ئەنجامدا 33 سەربازی تورکیا کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.