گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەممەی داهاتوو یەکێتی سکرتێر و جێگرەکەی و بڕیاردەر هەڵدەبژێرێت

2020.02.27 - 20:04
App store icon Play store icon Play store icon
شەممەی داهاتوو یەکێتی سکرتێر و جێگرەکەی و بڕیاردەر هەڵدەبژێرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی ئەنجامبدرێت و ئەندامێکی ئەنجومەنەکەش دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا سکرتێر و جێگری سکرتێر و بڕیاردەری ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەڵدەبژێرن. ، فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا فۆڕم بۆ سەرجەم پۆستەکانی یەکێتیی دابەشکرا و ئەندامەکانیش فۆڕمەکانیان بۆ ئەو پۆستانەی خۆیان دەیانەوێت پڕکردەوە و لە ڕۆژانی دواتردا قۆناغ بە قۆناغ هەڵبژاردن بۆ پۆستەکان دەکرێت". ، وتیشی، بڕیارە ڕۆژی شەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی بەڕێوەبچێت و لەو کۆبوونەوەیەدا سکرتێر و جێگری سکرتێر و بڕیاردەری ئەنجومەنی سەرکردایەتیی هەڵدەبژیردرێت، دواتریش بڕیاردەدرێت کە ئۆرگانەکانی دیکە هەر هەمان ڕۆژ هەڵببژێردرێن یاخود بخرێنە ڕۆژانی دوایی. ، ئەسەسەرد ئامەژەی بەوەشکرد، ئەو فۆڕمانەی کە پڕکراونەتەوە دەخرێنە بەردەست هاوسەرۆکانی یەکێتیی و ئەو لیژنەیەی کە سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان دەکەن و بەگوێرەی شارەزایی و مەرجەکان فۆڕمەکان جیادەکەنەوە.