گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەی ترەمپ لەسەر کۆرۆنا مایەی دڵگرانیی ئەمریکا و جیهان بوو

2020.02.27 - 18:01
App store icon Play store icon Play store icon
کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەی ترەمپ لەسەر کۆرۆنا مایەی دڵگرانیی ئەمریکا و جیهان بوو

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   دوێنێ چوارشەممە، 26ی شوباتی 2020، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ساز کرد بە ئامادەبوونی هەریەک لە مایک پێنس ی جێگری سەرۆک و ئالیکس ئەیزار وەزیری تەندروستی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکان و چەند گەورە بەرپرسێکی دیکە.  ، مەبەست لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە رەواندنەوەی گومان بوو دەربارەی یەکڕیزیی حکومەتەکەی ترەمپ لەسەر ئاستی  زانیاری و سیاسەتەکانیان لە بەرەنگاربوونەوەی تەشەنەکردنی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.  ، چەند ڕۆژێک پێشتر و لە 24ی شوباتی 2020، ترەمپ و راوێژکارە ئابوورییەکەی رایانگەیاند کە: "هەوایان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیوە لە ئەمریکادا" و لە هەمان کاتدا پسپۆڕە پزیشکییەکانی حکومەتەکەیان بە خەڵکیان رادەگەیاند کە بوون بە پەتای کۆرۆنا ڤایرۆس لە ئەمریکادا تەنها مەسەلەی کاتە و گەر ئەو کاتەش هات ژیانی رۆژانەی هاووڵاتیانیان لە ئەنجامی رێوشوێنەکانی کە دەبێت بیگرنە بەر تەنگاو دەبێت. ، لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا کە ئالیکس ئەیزاری، وەزیری تەندروستی قسەی کرد هەواڵی تووشبوونی هاووڵاتییەکی ولایەتی کالیفۆرنیا راگەیەندرا کە یەکەمین حاڵەتی تووش بوونە بەبێ ئەوەی لە دەرەوەی ئەمریکاوە هاتبێتەوە و بەبێ ئەوەی هیچ کەسێکی بینیبێت کە لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتبێتەوە. ئەمەش مانای وایە یەکەمین کەیسی هاووڵاتییەکی ئەمریکی کە لە ناو وڵاتدا تووش بووبێت راگەیەندرا و ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە لەمەودوا دەبێت وەک پەتا مامڵە لەگەڵ کۆرۆنادا بکرێت لە ئەمریکا، هەروەها وەزیر ژمارەی تووشبوانی ئەمریکای راگەیاند کە گەیشتۆتە 60 کەس. ، دەربارەی چانسی دۆزینەوە و فەراهەم کردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان، وەزیری تەندروستی رایگەیاند، چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی 18 مانگدا ڤاکسین ئامادەبێت، بە بێ ئەوەی باسی چۆنێتی فەراهەمکردنی بۆ هاووڵاتیان بکات. ،

ترەمپ لە جیهانی تایبەتی خۆیدا دەژی 

، دوای ئەو، ترەمپ هاتە پێش مینبەرەکە و کۆمەڵێک لێدوانی دا کە لە بەشێکی زۆر گرنگیدا راستەوخۆ پێچەوانەی قسەکانی وەزیرەکەی بوون. ، دەربارەی ئەوەی ئایا تووش بوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەگەری ئەوەی هەیە ببێت بە پەتا لە ئەمریکادا، ترەمپ رایگەیاند: "من بڕوام نییە وا بێت. لەوانەیە وابێت، چانسی سەرەکی ئەوەیە کە وا بێت، بەڵام هەرچۆنێک بێت ئێمە زۆر ئامادەین"  لە هەمان کاتدا چەند جارێک وتی کە ژمارەی تووشبوان تەنها 15کەسن و پێنجیان چاکبوونەتەوە و ئەوانی دیکەش لە ماوەیەکی زۆر کورتدا هەموویان چاکدەبنەوە و ژمارەی تووشبوان دەبێت بە سفر، جگەلەوەش دووپاتی کردەوە کە ڤاکسین لە ماوەیەکی زۆر کورتدا بەرهەمدێنرێت و بلاودەکرێتەوە کە ئەمانە هەمووی پێچەوانەی وتەکانی وەزیرە پسپۆڕەکەی بوون. ، دەربارەی ئامادەباشیی دارایی، ترەمپ رایگەیاند کە کۆنگرێسی ئەمریکی دەیەوێت زیاتر لەوەی خۆی داوایکردووە بداتێ بۆ هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، لە راستیشدا کۆنگرێس لەوە تووڕەیە کە ئۆفیسی بودجەی ترەمپ پێی وایە بەرەنگاربوونەوە 2.5 بلیۆنی تێدەچێت، بەڵام تەنها داوای 1.25 بلیۆنیان کردووە و بۆ بەشەکەی دیکە دەیانەوێت لە پرۆگرامە تەندرستییەکانی دیکەی بگرنەوە. ،

مایک پێنس سەرپەرشتیاری هەڵمەتی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا دەبێت؟

، هەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا، پێدەچێت ترەمپ هەر ئەو کاتە بڕیاری دابێت کە مایک پێنس بە سەرپەرشتیاری کاری هاوبەشی دەزگا حکومەتییەکان دابنێت بۆ بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا، تا کاتی کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکە، کۆشکی سپی وەزیری تەندروستی، ئالێکس ئەیزار ی دەناساند وەک کەسی سەرەکی بۆ سەرپەرشتی کردنی هەڵمەتەکە، رۆژنامەوانانی ئامادەبووی کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکە ئەوەیان دووپات کردەوە کە لە کاتی ناوهێنانی پێنس بۆ ئەو کارە، سەرسوڕمان بە دەموچاوی ئەیزارەوە دیار بوو. ، ترەمپ روونیکردەوە کە پێی وایە مایک پێنس چاکترین کەسە بۆ ئەو کارە چونکە ئەزموونی وەک حاکمی ولایەتی ئیندیانا لە بواری خزمەتگوزارییە تەندروستییەکاندا نموونەیەکی پرشنگدارە. ، بەڵام لە راستیدا، کاتێک پێنس حاکمی ئیندیانا بوو، لە هەڕەتی بلاوبوونەوەی پەتای ئەیدز دا، لەبەر ئەوەی دژ بە پێشنیارەکانی دەزگا تەندروستییەکان نەیهێشت دەرزیی سرنجی سەفەری  بەسەر ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکاندا بە خۆڕایی بڵاوبکرێتەوە و ئەو بڕیارەی بووە هۆی مردنی نزیکەی 200 کەس بە هۆی گرتنی ئەیدز لە ئەنجامی بەکارهێنانی سرنج لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دی تووش بوون. ،

رادەی ئامادەباشیی ئەمریکا

، شایانی باسە کە هەر دوای کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکە بڵاوبوەوە کە ژمارەی ئەوانەی کە تێستی ڤایرۆسەکەیان بۆ کراوە لە ئەمریکا لە 426 کەس تێناپەڕێت، کەچی وڵاتێکی وەکو کۆریای باشوور تێستی بۆ 35000 هاووڵاتی خۆی کردووە. پێشتریش ستێفانی رووڵ پەیامنێری ئابووریی کەناڵی تەلەفزیۆنیی MSNBC رایگەیاند کە تەنها چوار ویلایەتی ئەمریکا لە کۆی 50 ئامێری تێستی کۆرۆنایان تێدایە. ، کۆنفرانسە رۆژناوەوانییەکی ترەمپ لە بری ئەوەی دڵەڕاوکێی هاووڵاتیانی وڵاتەکەی بڕەوێنێتەوە، بووە مایەی دڵەڕاوکێی نوێ، هەرچی لایەنگرانی سەرسەختی ترەمپ هەیە وەکو رەش لیمبای خاوەنی بەرنامەی رادیۆ کە لە سەرانسەری ئەمریکا دەبیسترێت نیگەرانیی لەوە دەربڕی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراوە بە چەکێک لەلایەن نەیارانی ترەمپ و مەبەستیان ئەوەیە بە گێل و نەفام و نائامادە دەریبخەن بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردندا چانسی بردنەوەی نەبێت.