گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەژێر فشاری کورد و سونە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دواخرا.. سێ ڕۆژ لەبەردەم عەلاویدایە ئەگەرنا دەبێت بکشێتەوە

2020.02.27 - 15:49
App store icon Play store icon Play store icon
لەژێر فشاری کورد و سونە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دواخرا.. سێ ڕۆژ لەبەردەم عەلاویدایە ئەگەرنا دەبێت بکشێتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەسەر دەنگدان بۆ کابینەکەی محەمەد تۆفیق عەلاوی دواخرا و ئەگەر تاوەکو یەکشەممەش دەنگ لەسەر کابینەکە نەدرێت ئەوا عەلاوی شکستدەهێنێت و دەبێت بکشێتەوە. ، حەسەن ئاڵی، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "بەهۆی ناڕەزایی کورد و سونە و  بەشێک لە شیعەکانیش دانشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ کاتێکی نادیار دواخرا". ، وتیشی، تەنها سێ ڕۆژی داهاتوو لەبەردەم عەلاوی دایە، ئەگەر تا یەکشەممە دەنگ لەسەر کابینەکەی نەدرێت، ئەوا ماوەی یاسایی تەواو دەبێت و شکستدەهێنێت و دەبێت بکشێتەوە. ، ئەو پەرلەمانتارە کوردە ئاماژەی بەوەشکرد، کارەکانی عەلاوی و بەرنامەکەی دژایەتییەکی زۆری کوردی تێدایە و ئەگەر گۆڕانکاری تێدا نەکات، ئەوا لە دانیشتنی داهاتووش بەهەمانشێوەی ئەمڕۆ بەشداری ناکەن و سونەش بەهەمانشێوە.