گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبون به‌ كۆرۆنای له‌شاری به‌غدا راگه‌یاند

2020.02.27 - 09:03
App store icon Play store icon Play store icon
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبون به‌ كۆرۆنای له‌شاری به‌غدا راگه‌یاند

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد "یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری به‌غدا تۆماركرا". . له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ "توشبووه‌كه‌ له‌ وڵاتی ئیران بووه‌ و گه‌ڕاوه‌ته‌ بۆ عێراق". . ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ توشبووه‌كه‌ خراوه‌ته‌ ژێر چاودێری پزیشكی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان چاودێری دۆخی ته‌ندروستی ده‌كه‌ن و چاره‌سه‌ری پێویستی پێده‌ده‌ن". . به‌ تۆماركردنی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی شاری به‌غدا كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون له‌ عێراق بۆ 6 كه‌س به‌رزبووه‌ كه‌ پێنجیان له‌ شاری نه‌جه‌ف تۆماركراون و ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن و له‌ وڵاتی ئێران گه‌ڕابوونه‌وه‌ بۆ عێراق. .