کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا كوژرانی دوو سه‌ربازی توركیای له شاری ئیدلب له باكوری سوریا به‌بۆردومانی ئاسمانی، ئاشكرا كرد. . له راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیادا ئاماژه به‌وه كراوه، له بۆردومانه ئاسمانییه‌كه‌دا دوو سه‌ربازی دیكه‌ی توركیا بریندار بوون. . وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی بۆردومانه ئاسمانییه‌كه سوپای توركیا چه‌ند ئامانجێكی هێزه‌كانی سوریای له ناوچه‌كه بۆردومان كردووه. . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا كه له تویته‌ر بڵاوی كردۆته‌وه ئۆپراسیۆنی هێزه‌كانی توركیا له ناوچه‌كه دژ به ئامانجه‌كانی سوریا به‌رده‌وام ده‌بێت. . لەشکرکێشیی سوپای تورکیا بۆ ناو ئیدلیب و دەوروبەری، لەو ناوچانەی کە هێشتا لەژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزیسیۆنی سوریی هەواداری تورکیادان، بەردەوامە. . سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەیب ئۆردو‌غان، هەڕەشەی گۆڕینی شێوازی بوونی سوپاکەی لە ناوچەی ئیدلیب دەکات و دەیەوێت لە چاودێرەوە، تاکلایەنانە بیانگۆڕێت بۆ هێزی شەڕکەری فەرمی لە دژی سوپای حکومەتی سوریا، ئەگەر حکومەتی بەشار ئەسەد، تا کۆتایی شوبات، هێزەکانی نەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو ناوچانەی کە لە کاتی رێکەوتنی ئەستانە لە نێوان تورکیا و روسیای هاوپەیمانی ئەسەد مۆر کرابوون. . ئەمە لە کاتێکدا دێت کە سوپای ئەسەد لە ماوەی ئەم مانگەدا توانیی کۆنترۆڵی تەواوی مەیەررەت ئەلنوعمان و سەراقیب و هەموو حەلەب و دەورووبەری بکات و گەلێک لە پۆستەکانی چاودێریی تورکیا کەوتنە ناو ناوچەی کۆنترۆڵی سوپای ئەسەد و هاوپەیمانانی. .