کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ رێگریكردن له ڤایرۆسی كۆرۆنا چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد و تیایدا پێدانی ڤیزاو هاتنه ژوره‌وه‌ی هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی پێنج وڵاتی بۆ هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه كرد. . به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم، بڕیاردراوه له‌پێناو پاراستنی ئاسایشی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، پێدانی ڤیزاو هاتنه‌ژوره‌وه‌ی هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی وڵاتانی تایلاند، كۆریای باشور، ژاپۆن، ئیتاڵیا و سه‌نگافورا بۆ هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه بكرێت و له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوریهكانیشهوه ڕێگه نه‌درێت هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه بكات. . به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له 1ی کانوونی دووەمی 2020ه‌وه سه‌ردانی وڵاتانی چین، ئێران، تایلاند، كۆریای باكور، ژاپۆن، ئیتاڵیا و سه‌نگافورا-یان كردوه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان پشكنینی سه‌ره‌تاییان بۆ ده‌كرێت له فڕۆكه‌خانه‌كان و دواتر ڕه‌وانه‌ی كه‌ره‌نتین- جیاکەرەوەی تەندروستی ده‌كرێن. . له‌نوسراوه‌كه‌دا باس لەوەکراوە، "شاندی فه‌رمی ئه‌و وڵاتانه‌ی دیاریكراون كه ڤیزایان پێ‌نادرێت، به‌ڕێزه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و له‌لایه‌ن تیمی ته‌ندروستی تایبه‌تمه‌نده‌وه پشكنینیان بۆ ده‌كرێت له خاڵه سنوریه‌كان و خاڵه‌كانی پشكنین له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق". . وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیاریشیداوە به قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری پاسپۆرتی عێراقین له خاڵه سنورییه‌كانه‌وه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێدراوه. . هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە له دوای 1ی کانوونی دووەمی 2020 سه‌ردانی وڵاتانی چین، تایلاند، ئێران،كۆریای باشوور، ژاپۆن، ئیتاڵیا و سهنگافورایان كردوه، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان پشكنینی سه‌ره‌تاییان بۆ بكرێت له فڕۆكه‌خانه‌كان و دواتر ڕه‌وانه‌ی كه‌ره‌نتین ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 14 ڕۆژ له‌ژێر چاودێریدا بمێننه‌وه. .