ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای نەجەف ڕایگەیاند، خێزانێکی عێراقی گەڕاوە لە چین کە لە چوار کەس پێکهاتوون "بە سەلامەتی" جیاکەرەوەی تەندروستییان بەجێهێشتووە.
.
بەڕێوەبەرایەتیەکە دەڵێت، وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی بۆ ڕێگریکردن لە بڵاونەبوونەوەى کۆرۆنا، هەر چوار کەسەکە کە لە ژن و پیاوێک و دوو منداڵەکەیان پێکهاتبوون لەدوای گەیشتنیان بە فڕۆکەخانەى نەجەف، ماوەى دوو هەفتە لە جیاکەرەوەکەدا ماونەتەوە و دواتر ماوەکەیان تەواو بووە و دەرچوون، پێشتریش دوو هاوڵاتی دیکە دەرچوون.
.
ئەوە لەکاتێکدا تائێستا پێنج حاڵەتی کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کراون، یەکەمیان خوێندکارێکی ئێرانییە کە لە نەجەف دەخوێنێت و ئەوانی تر خێزانێکی تورکمانی کەرکوکن کە پێشتر لە شاری قومی ئێران بوون."وحتى اشعار آخر والكشف لعموم المحافظة”.