گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیر سزاشی داوە

بەڕێوەبەرێکی گشتی لە وەزارەتی دارایی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕاگرتووە

2020.02.25 - 21:42
App store icon Play store icon Play store icon
 بەڕێوەبەرێکی گشتی لە وەزارەتی دارایی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕاگرتووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز تاوەکو ئێستا بەغدا پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی نەناردووە و ناس کورد زانیویەتی، بەڕێوەبەرێکی گشتیی لە وەزارەتی دارایی عێراق ناردنی پارەکەی ڕاگرتووە، ئەندامێکی لیژنەی داراییش دەڵێت، وەزیری دارایی واژۆی لەسەر ناردنی پارەکە کردووە و تاوەکو پێنجشەممە دەگاتە هەرێم. .  عابد مزوری، بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "تائێستا بەغدا پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی نەناردووە و ناشزانین هۆکارەکەی چییە، دیاریش نییە کەی پارەکە دەنێرن". . بەڵام جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند، دوێنێ دووشەممە لەگەڵ فواد حسێن، وەزیری دارایی عێراق بووە و پرسیاری دواکەوتنی پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی لێکردووە کە تائێستا نەهاتووە. . بە وتەی جەمال کۆچەر، وەزیری دارایی عێراق وتویەتی: "کاتێک من لە بەغدا نەبووم بەڕێوەبەرێکی گشتی لە وەزارەت ناردنی پارەکەی ڕاگرتووە هەرچەندە ئەوە لە دەسەڵاتی ئەودا نەبووە، بەڵام کە چوومەتەوە بەغدا واژۆم لەسەر ناردنی پارەکە کردووە و ئەو بەڕێوەبەرە گشتییەشم سزاداوە و گواستووەتەوە بۆ شوێنێکی دیکە". . جەمال کۆچەر باسی لەوەشکرد، وەزیری دارایی وتوشیەتی، ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە بە بیانووی ئەوەی کە ئەو پارەیە پەیوەستە بە بودجەی 2020 ناردنی پارەکەی ڕاگرتووە، بەڵام  کێشەکە چارەسەر بووە و تاوەکو پێنجشەممەی داهاتوو پارەکە دەگاتە هەرێم. . ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ڕەتیشیکردەوە دواکەوتنی پارەکە هیچ پەیوەندییەکی بە فشاری محەمەد تۆفیق عەلاوی هەبێت بۆ ئەوەی کورد ڕێکبکەوێت لەگەڵی و دەنگ بە کابینەکەی بدات و ڕونیکردەوە، عەلاوی تائێستا هاوڵاتییەکی ئاساییە و هیچ دەسەڵاتێکی نییە لە هیچ دامەزراوەکی حکومەتدا.