گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواین زانیاری لەسەر خێزانەکەى کەرکوک کە سەرجەم نیشانەکانی کۆرۆنایان تێدا دەرکەوتووە

2020.02.25 - 21:33
App store icon Play store icon Play store icon
دواین زانیاری لەسەر خێزانەکەى کەرکوک کە  سەرجەم نیشانەکانی کۆرۆنایان  تێدا دەرکەوتووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دوای ئەوەى ئەمڕۆ وەزارەتى تەندروستى عێراق توشبوونی چوار کەسی یەکی خێزانی شاری کەرکوکی بە نەخۆشی کۆرۆنا ڕاگەیاند، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی کەرکوک دەڵێت، "باری تەندروستی ئەو خێزانە باشە و بەردەوام چارەسەریان بۆ دەکرێت."  . بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەت، ئەو خێزانە دانیشتووى پارێزگاى کەرکوکن، لەم ماوەى پێشوودا شاری قومی ئێرانیان کردووە و گەڕاونەتەوە عێراق. . بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، ئەو خێزانە تورکمانن و دانیشتوی گەڕەکی تسعینن، لە ئێستادا ماڵەکەیان لەلایەن پۆلیسەوە داخراوە. . سەباح نامیق، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی کەرکوک بە ناس کوردی ڕاگەیاند، "بە بەردەوامی چاودێری ئەو خێزانە دەکرێت، بەپێی دواین ڕاپۆرتی پزیشکی، لە ئێستادا دۆخی تەندروستییان بەرەو باشتر دەڕوات و چارەسەر وەردەگرن." . وتیشی، "ئەو چوار توشبووە سەرجەم نیشانەکانی کۆرۆنایان لێ دەرکەوتووە." . ئاماژەى بەوەکرد کە "بەپەلە چەند لیژنەیەک دروستکراوە بۆئەوەى ئەو کەسە نزیکانەى خۆیان بهێنرێن کە لە دوای هاتنەوەیان بۆ کەرکوک سەردانیان کردوون، ئەو کەسانەش وەک گومانلێکراو هێنراونەتە نەخۆشخانەى کەرکوک و سەرجەمیان خراونەتە ژێر چاودێری تەندروستییەوە." . سەباح نامیق ئاشکراشیکرد کە "تائێستا هیچ حاڵەتێک لەناو ئەو کەسانەدا دیاری نەکراوە، چونکە سەرجەم پشکنینەکان نێردراون بۆ بەغدا و چاوەڕێی وەڵامی تاقیگە دەکەن." . ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ لە نەجەف، گەنجێکى تەمەن 22 ساڵە و خوێندکارى حەوزەى ئاینى نەجەف کە بە ڕەگەز ئێرانییە دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسەکەیە و یەکەم حاڵەت بوو لە عێراق.   زیاتر بخوێنەوە: سوهەیل؛ یەکەم توشبووى کۆرۆنا لە عێراق کێیە؟ .