کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەگوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی، لە سەرئاستی جیهان جگە لە وڵاتی چین، وڵاتانی ئێران، ئیتاڵیا و کۆریای باشورلە ئێستادا شەڕی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا دەکەن. ، پاش ئەوی دوێنێ وڵاتی ئیتاڵیا چوارەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی بە نەخۆشییەکە ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، سێ کەسی دیکە بە هۆی نەخۆشییەکەوە لەو وڵاتە گیانیانلەدەستدا، بەوەش ژمارەی ئەوە کەسانەی کەبەهۆی نەخۆشییەکەوە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ حەوت کەس. ، هەروها ئەمڕۆ، حکومەتی عێراق، چوارحاڵەتی تووشبوو بە ڤایرۆسەکە ڕاگەیاند بەوەش ژمارەی تووشبووانی نەخۆشییەکە لە یەک حاڵەتەوە بەرزبوەوە بۆ پێنح حاڵەت. ، ، لە تائێستا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە نزیکەی سێ هەزارکەس لە وڵاتی چین گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبوانیش بە ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە نزیکەی 80 هەزار کەس، لە دەرەوی وڵاتی چینیش زیاتر لە هەزار و200 کەس گیرۆدەی ڤایرۆسەکە بوون کە لە 30 وڵاتدا بڵاوبووەتەوە 50 کەسیش بە هۆی نەخۆشییەکەوە لە دەرەوی سنوری وڵاتی چین گیانیانلەدەستداوە. ، بەگوێرەی دواین ئامارە جیهانییەکان کە ئەمڕۆ، سێشەممە بڵاوکراوەتەوە ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە هەشتا هەزارو 328 کەس، ژمارەی ئەو کەسانەش کە گیانیان لەدەستداوە بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتووەتە دوو هەزارو707 کەس، ئاماژە بەوەشکراوە ژمارەی ئەو کەسانەی کە پێشتر هەڵگری ڤایرۆسەکەبوون وئێستا چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە 27 هەزار 810 کەس لە هەموو جیهاندا. ،چین
، بەگوێرەی ئامارە جییهانییەکان، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە لەوڵاتی چین گەیشتووەتە77 هەزارو 663 کەس، ئەمڕۆ سێشەممە 513 حاڵەتی نوێی تووشبوو بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە، تائێستاش دوو هەزار 664 کەسیش لەو وڵاتە گیانیان لە دەستداوە ئەوەش دوای ئەوەی هەرئەمڕۆ 72 کەسی دیکە بە هۆی ئەو نەخۆشییەوە مردون، ئامارەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە لەکۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە، 27 هەزار 548 کەس لە وڵاتە چاکبوونەوتەوە. ،کۆریای باشور
، ژمارەی تووشبووان بە گوێرەی دواین ئامارەکان لە کۆریای باشور گەیشتووەتە 977 کەس، ئەمڕۆ سێشەممە 144 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسەکە بوون، هەر ئەمڕۆ سێ کەسی دیکە بە هۆی ڤایرۆسەکەوە مردوون ئەوەش ژمارەی گیانلەدەستدان بەو نەخۆشییە لە کۆریای باشور بەرزدەکاتەوە بۆ 11 کەس، ئاماژە بەوەشکراوە 22 کەس کەپێشتر گیرۆدەی نەخۆشییەکە بوون چاکبوونەتەوە. ،ئیتاڵیا
، بە گوێرەی دواین ئامار ژمارەی تووشبووان لە ئێتاڵیا گەیشتووەتە 270 کەس، ئەمڕۆ سێشەممە 41 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسەکە بوون، هەروەها ژمارەی گیانلەدەستدان بە هۆی ڤایرۆسەکەوە لەو وڵاتە گەیشتووەتە حەوت کەس و یەک کەسیش چاکبووەتەوە. ،ژاپۆن
، ژمارەی تووشبووان بە گوێرەی دوایین ئامار لە وڵاتی ژاپۆن گەیشتووەتە 160 کەس، ئەمرۆ سێشەممە یەک کەسی دیکە لەو وڵاتە گیانی لەدەستداوە بەوەش ژمارەی مردوان بە نەخۆشییەکە گەیشتووەتە چوار کەس، ئاماژە بەوەشکراوە لە کۆی ژمارەی تووشبووان 10 کەس چاکبوونەتەوە. ،ئێران
، بە گوێرەی دواین ئامار ژمارەی تووشبووان لە ئێران 95 کەسە، ئەمڕۆ سێشەممە 34 حاڵەتی دیکەی تووشبوو بە نەخۆشییەکە تۆمارکرا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی نەخۆشییەکە وە گیانیلەدەستداوە گەیشتووەتە 18 کەس. ، كیانوش جیهانپور، بهڕێوهبهری پهیوهندییه گشتیهكانی وهزارهتی تهندروستیی ئێران رایگەیاند، له ماوهی 24 كاتژمێری ڕابردودا 34 حاڵهتی نوێی توشبون بهڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه كه 16 حاڵهتیان لهشاری قوم، نۆ حاڵهتیان له تاران، دوو حاڵهتیش له ههریهك لهپارێزگاكانی مازندهران و جیلان و برز، ، ههروهها له شارهكانی (فارس، لهنیشانپور، برز) حاڵهتێكی توشبون تۆماركراوه، كیانوش جیهانپور داواشی له هاوڵاتیان كردوه، له ماڵهكانیان بمێننهوه و نهچنه دهرهوه، ئهوهش وهك ههنگاوێكی خۆپارێزی دهبێت بۆ ئهوهی بهدوربن له توشبوون بهو ڤایرۆسه. ،عێراق
، وهزارهتی تهندروستی و ژینگهی حكومهتی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "دوای پشكنینی پزیشكی تایبهت و ئهنجامی پشكنینهكان، دهركهوت خێزانێك كه لهچوار كهس پێكهاتون لە پارێزگای کەرکوک توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون". ، ئاماژەی بەوەشکردوە، ئهو خێزانه پێشتر سهردانی ئێران-یان كردوه، پاش ڕاگەیاندنی ئەو چوار حاڵەتەش ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە لە عێراق بەرزبووەتەوە بۆ پێنج حاڵەت، ئەوەش پاش ئەوەی دوێنێ حاڵەتێکی تووشبوو بە ڤایرۆسەکە لە پارێزگای نەجەف تۆمارکرا، هەربە هۆیەشەوە پشووی فەرمی لە پارێزگای کەرکوک بۆ 15 ڕۆژ ڕاگەیاندراو هەروەها حکومەتی هەرێمیش دەوامی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە زانکۆ وپەیامانگاکانیشەوە 10ی مانگی داهاتوو ڕاگرت. ، هاوکات ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا لە سبەینێەوە تا 24ی مانگی داهاتوو لە ناوەندەکانی خوێندن لە یەکی بنەڕەتییەوە تا 12ی ئامادەیی ل بکرێتە پشووی فەرمی.