گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێزەکانى ئەمریکا بەرپرسێکى باڵاى حەشدى عەشایرى دەستگیر دەکەن

2020.02.24 - 14:29
App store icon Play store icon Play store icon
هێزەکانى ئەمریکا بەرپرسێکى باڵاى حەشدى عەشایرى دەستگیر دەکەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- سەرچاوەیەکى سەربازى عێراقى ئاشکراى کرد، هێزەکانى ئەمریکا بەهاوکارى دەزگاى دژە تیرۆرى عێراق لەڕێگەى دابەزینى ئاسمانیەوە بەرپرسێکى حەشدى عەشایریان لەئەنبار دەستگیرکردووە.  .   سەرچاوەی سەربازییه‌كه‌ بۆ میدیاکان ئاشکراى کردووە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ (دووشەممە،24ى شوباتى 2020)، هێزێکى هاوبەشى ئەمریکا لەڕێگەى دابەزینى ئاسمانییەوە بەرپرسێکى حەشدى عەشایریان لەپارێزگاى ئەنبار دەستگیر کردووە. . سەرچاوەکە باسى لەوە کردووە، هێزە هاوبەشەکە بریتی بوون لە سەربازانى ئەمریکا و دەزگاى دژە تیرۆر و لەڕێگەى دابەزینى ئاسمانیەوە هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵى معدى عوبێدى، بەرپرسى فەوجى حەشدى عەشایرى لە ناحیەى بەغدادییە سەر بە قەزاى هیتى ئەنبار.  . ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، هێزەكه‌ فەرمانى دەستگیرکردنى ناوبراویان لەلایەن دادگاوە پێ بووە. . پێشتر و لەمانگى کانونى یەکەمى ساڵى پار هێزێکى ئەمریکا هەڵیکوتایە سەر ماڵى نەسیر عوبێدى و دەستیگریان کرد و هۆکارى دەستگیرکردنەکەشى بۆ ئەوە گەڕێنرایەوە کە زانیارى گەیشتووەتە ئەمریکییەکان، ناوبراو بەشدارى کردووە لەهێرشە موشەکییەکانى سەر بنکەى سەربازى ئەمریکا لەعەین ئەسەد. . معدى عوبێدیش بەشێخى عەشیرەتى عوبێدییەکانى پارێزگاى ئەنبار دادەنرێت ئەو عەشیرەتە دژایەتى خۆیان بۆ داعش و شەڕکردنى ڕاگەیاندووە. .