گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەی متمانەدان بە کابینەکەی محەمەد تۆفیق عەلاوی دیاریکرا

2020.02.24 - 14:16
وادەی متمانەدان بە کابینەکەی محەمەد تۆفیق عەلاوی دیاریکرا
ناس کورد- دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتووی بۆ دەنگدان بە کابینەکەی محەمەد تۆفیق عەلاوی دیاریکرد. ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24ی شوباتی 2020، لە کۆبوونەوەیەکدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی پەرلەمان لەسەر دەنگدان بە  كابینه‌كه‌ی عه‌للاوی به‌ڕێوه‌بچێت. ، ئەوە لەکاتێکدایە تائێستە لایەنە کوردییەکان و محەمەد تۆفیق عەلاوی لەسەر چۆنێتی دیاریکردنی وەزیرە کوردەکان نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێککەوتنێک و لایەنە کوردییەکان داوادەکەن خۆیان وەزیرەکان دیاریبکەن. ، بریارە هەر ئەمڕۆ محەمەد عەلاوى ناوى کاندیدەکانى بۆ وەزارەتەکان ڕادەستى پەرلەمان بکات، لایەنە کوردییەکانیش لە هەولێر لە کۆبوونەوەدا بۆ گەیشتن بە بڕیارێکى یەکگرتوو.