گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەفەرمی یەکەم حاڵەتى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەعێراق ڕاگەیەندرا

2020.02.24 - 13:54
App store icon Play store icon Play store icon
بەفەرمی یەکەم حاڵەتى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەعێراق ڕاگەیەندرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   بەڕێوەبەرى گشتیی تەندروستى شارى نەجەف ئاشکرایکرد، خوێندکارێکى بەڕەگەز ئێرانى کە لە شاری نەجەف زانستە ئاینیەکان دەخوێنێت دواى  ئەنجامدانى پشکنینیى پزیشکى بۆى دەرکەوتووە توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووە. ، ئەمڕۆ دووشەممە، 24ى شوباتى 2020، لەڕاگەیەنراوێکدا ڕەزوان کەندى، بەڕێوەبەرى گشتیی تەندروستیى شارى نەجەف ڕایگەیاند، بەپێى ئەنجامدانى چەند پشکینینێک لەتاقیگەکاندا کە ئەمڕۆ بۆ خوێندارێکى زانستە ئاینیەکان کراوە، دەرکەوتووە تووشی ڤایرۆسى کۆرۆنا بووە.  ، ئاماژە بەوەشكراوە، خوێندکارەکە بەڕەگەز ئێرانییە و پێش بڕیارى داخستنى خاڵە سنورییەکانى  ئێران هاتووەتە عێراقەوە. ، کەنەدی باسی لەوەشکردووە، ئاشکراکردنى حاڵەتەکە دواى ئەوە بووە تیمێکى تەندروستى هەستاوە بە سەردان و پشکنینى ئەو خوێندکارانەى کە لەئێرانەوە گەڕاونەتەوە و کاتێک تیمەکە چووەتە بەشى ناوخۆییەکەیان گومانى لەو خوێندکارە بووە و دواى ڕەوانەکردنى بۆ نەخۆشخانە وئەندامدانى پشکنینى پێویست دەرکەوتووە کە ئەو خوێندکارە توشى ڤایرۆسەکە بووە.  ، بەڕێوەبەرى تەندروستیى شارى نەجەف ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەئێستاشدا هەموو ڕێو شوێنێکى پێویستى تەندروستى بۆ ڕێگریکردن لەبڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە گیراوەتەبەر.