کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئامارەکانی توشبونی خەڵکی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی چین بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، بەشێوەیەک لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تەنها 409 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، بەڵام ڕێژەی مردنیش بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و 150 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە. . کەرتی تەندروستی چین بڵاویکردەوە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لەو وڵاتە 409 حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە ئەوەش بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو زۆر کەمیکردووە و کەمترین ڕێژەیە. . بەپێچەوانەوە ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەرزبووەتەوە، بەشێوەیەک 150 کەسی توشبوو گیانیانلەدەستداوە، لەکاتێکدا دوێنێ 83 کەس گیانیان لەدەستدابوو. . هەر بەگوێرەی ئامارەکان، تائێستا زیاتر لە 25 هەزار کەس چارەسەریان بۆ کراوە کە ئەوەش بە ژمارەیەکی دڵخۆشکەر ناوبراوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکە. .