گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خەریکە دەگەنە ڕێککەوتن و چارەسەرى مامناوەند

دانوستانى کۆتا کاتژمێرەکانى عەلاوى و لایەنە کوردییەکان

2020.02.23 - 22:37
App store icon Play store icon Play store icon
دانوستانى کۆتا کاتژمێرەکانى عەلاوى و لایەنە کوردییەکان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   گفتوگۆکانى نێوان لایەنە کوردییەکان و محەمەد تۆفیق عەلاوى بەردەوامن و تا ئێستا نەگەیشتووەتە ئەنجام لەکاتێکدا کاتى ڕادەستکردنى ناوى وەزیرەکان بە پەرلەمان نزیکبووەتەوە، دوو پەرلەمانتارى پارتى و یەکێتیش جەختدەکەنەوە کە خەریکە هەردوولا دەگەنە رێککەوتن و چارەسەرێکى مامناوەند. . هەفتەى ڕابردوو شاندێکى سیاسی هەرێم گەیشتە بەغدا و لەگەڵ لایەنە عێراقیەکان و عەلاویدا کۆبووەوە، بەڵام کۆبوونەوەکانیان بێ ئەنجام بوون، بەهۆى پێداگریکردن لە هەڵویستەکانیان لەبارەى دیاریکردنى وەزیرەکان، بەو پێیەى عەلاوى دەیەوێت خۆى وەزیرى سەربەخۆ دابنێت و لایەنە کوردییەکانیش بەتایبەتى پارتى و یەکێتى ڕەتیدەکەنەوە. .  ناسر یوسف، پەرلەمانتارى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى عێراق بە ناس کوردى وت"گفتوگۆ لەنێوان فراکسیۆنەکان و محەمەد تۆفیق عەلاوى  بەردەوامە، پەیامى سەرکردایەتى کوردیش زۆر ڕوون و ئاشکرایە، پێویستە دەزگا فەرمیەکانى هەرێم و تایبەتمەندى هەرێم لەبەرچاو بگیرێت و نابێت کەس خۆى بکاتە خاوەن ماڵ بۆ کوردستان و بێت مافەکانى کورد دەستنیشان بکات". . وتیشى "تائێستا ڕێککەوتن لەسەر هیچ شتێک نەکراوە، ئەوان نیمچە هەڕەشەیەیەکان دەکرد و دەیانه‌وت دەتوانین ژمارەى پێویستى دەنگ لەپەرلەمان کۆبکەنەوە و حکومەت تێپەڕێنن، ئەگەر بەو شێوەیە بیر بکەنەوە ئەمە جارێکى تر پێشێلکردنى مافەکانى خەڵکى عێراقە چونکە ناکرێت کەسێک خۆى بکاتە حاکمى عێراق". . ئەو پەرلەمانتارە جەختیکردەوە، ئەم وڵاتە لە کورد و شیعە و سونە پێکهاتوە دەبێتە هەمولایەک ڕێکبکەون ئەو کاتە دەتوانن خزمەتى مەیللەت بکەن، گفتوگۆکانیش بەردەوامن و خەریکە دەگەنە ڕێککەوتن. . لەگەڵ گەڕانەوەى وەفدەکەى هەرێم و جێهێشتنى بەغدا، ناوى سێ کورد دەهێنرێت کە گوایە ئەگەر هەیە لەلایەن عەلاوییەوە کاندید بکرێن بۆ پشکى کورد لە کابینەکەى، بەڵام تا ئێستا بەفەرمى هیچ ناوێک لەو بارەیەوە ڕانەگەیەنراوە. . پەرلەمانتارەکەى پارتى وتى "سەرجەم ئەو ناوانەى بڵاودەکرێنەوە هیچ سەرچاوەیەکى فەرمیان نییە و زانیارى دروست نین". . لاى خۆیەوە، شیروان میرزا  پەرلەمانتارى یەکێتى لەپەرلەمانى عێراق بە ناس کوردى وت "تائێستا هیچ ناوێک بەفەرمى بەئێمە نەوتراوە و وەفدى کوردى کۆبونەوەى لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان و عەلاوى کورد و سورە لەسەر ئەوەى کە خۆى وەزیرەکانى خۆى دابنێت بەڵام تائێستا نەگەیشتونەتە هیچ ڕێکەوتنێک". . بڕیارە سبەینێ محەمەد عەلاوى ناوى کاندیدەکانى بۆ وەزارەتەکان ڕادەستى پەرلەمان بکات، لایەنە کوردییەکانیش لەهەمان ڕۆژدا لە هەولێر کۆدەبنەوە بۆ گەیشتن بە بڕیارێکى یەکگرتوو. . شیروان میرزا وتى "سبەینێ دووشەممە کۆبونەوەیەک لەنێوان لایەنە سیاسیەکان لە شارى هەولێر دەکرێت بۆ گەیشنتە بڕیارێک، بڕیاریشە هەر سبەینێ عەلاوى ناوى وەزارەتەکانى ڕادەستى پەرلەمان بکات و دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانیش کۆبونەوەیەک دەکات بۆ تاووتوێ کردنى ئەو بارودۆخەى هەیەو دیارى کردنى ڕۆژێک بۆ دەنگدان لەسەر کابینەک". .  سەبارەت بەوەى کە هیچ هیوایەک هەیە لایەنە کوردیەکان و عەلاوى بگەنە ڕێککەوتن، ئەو پەرلەمانتارە وتى "هیوایەک هەیە کە هەردوولا چارەسەرێکى مامناوەند بدۆزنەوە و بگەنە ڕێککەوتن" . .