گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کچە حەوت ساڵەکەى هەولێر دەگەڕێنرێتەوە قوتابخانە

2020.02.23 - 18:15
App store icon Play store icon Play store icon
کچە حەوت ساڵەکەى هەولێر  دەگەڕێنرێتەوە قوتابخانە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، چەند بڕیارێکى بۆ ئەو کچە قوتابییە دەرکرد کە ساڵى پار دەستدرێژى کرابووە سەر و باوکى بۆ پاراستنى لەقوتابخانە دەریکردبوو. . بەپێی ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتى پەروەردە، لەسەرفەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەمەبەستى گەڕاندنەوەى قوتابى (ئا ،ل) کە مانگى نیسانى 2019، ڕووبەڕوى تاوانێکى قێزەوەن بویەوە لیژنەیەک لەوەزارەتى پەروەدە پێکهات و لەئاکادا بڕیاردا بەگەڕاندنەوەى قوتابیەکە بۆ هەر قوتابخانەیەک کە باوکى دەستنیشانى بکات لەهەولێر. . وەزارەتى پەروەردە بڕیاریداوە، نمرەکانی وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندنی رابردووی قۆناغی دووەم، بۆ وەرزی دووەمیش حساب بکرێت لە بۆردی نمرەکان و ساڵی خوێندنی ۲۰۱٨ ـ ۲۰۱۹ ، بە دەرچوو ئەژمار بکرێت. . لەبڕیارێکى ترى ئەو وەزارەتەدا هاتووە، کچەکە بەزوترین کات بگەڕێتەوە بۆ قوتابخانە و نمرەی وەرزی دووەمی ئەمساڵی بۆ وەرزی یەکەمیش ئەژمار بکرێت و بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی هەولێریش ڕاسپێردرا کە تەواوی پاڵپشتی زانستی و فێرکاری بۆ قوتابی ناوبراو دابین بکرێت . . چوارشەممەى ڕابردوو پرسی دەستدرێژیکردنە سەر ئەو کچە لە نیسانى 2019 جارێکى تر هاتەوە بەرباس، دواى ئەوەى باوکى ئاشکرایکرد کە تۆمەتبارانى کەیسەکە ئازادکراون. . دواى دوو ڕۆژ حکومەتى هەرێمى کوردستان بریاریدا هەر پێنج تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێنەوە کە لەلایەن دادگاوە بە کەفالەت ئازادکرابوون و رۆژى هەینى دەستگیرکرانەوە.