گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فه‌ریق و سیروانی كوڕی چۆن لەلایەن زاواکەیانەوە کوژران؟ [تایبه‌ت]

2020.02.23 - 18:15
App store icon Play store icon Play store icon
فه‌ریق و سیروانی كوڕی چۆن لەلایەن زاواکەیانەوە کوژران؟ [تایبه‌ت]

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-    فەریق و سیروانى کوڕى بەمەبەستى چارەسەرکردنى کێشەى نێوان زاواکەى و کچەکەى چوونە ماڵى زاواکەى، بەڵام دروستبونى دەمەقاڵێ کۆتایی بە ژیانی هەردووکیان هێنا. . ساڵێک لەمەوبەر کچە تەمەن 22 ساڵانەكه‌ى فەریق لەگەڵ کوڕێکى دراوسێیان هاوسەرگیرییان کرد و منداڵیان نه‌بوو، بەڵام بەردەوام کێشە و گرفت لەنێوانیان دروستبووە و هەوڵى کەسوکارەکانیان بۆ چارەسەرى کێشەکان بێ سود بوون. . شەوى ڕابردوو کاتێک فەریق لە دەوامى پێشمەرگایەتى گەڕایەوە، جارێکى تر کێشە و گرفت لەنێوان کچەکەیى و زاواکەى سەریهەڵدابوەوە، بۆیە بەمەبەستى چارەسەرکردنى کێشەکە لەگەڵ سیروانى کوڕى بەرەو ماڵى زاواکەیان کەوتەڕێ. . هەردوو ماڵى فەریق و زاواکەى لە ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوەیە لە سنوری پارێزگای هەولێر و دراوسێی یەکترن. .  فەرهاد کە کوڕە پوری فەریقە بە ناس کوردی وت "کچەکەیی و زاواکەی فەریق بەیەکەوە نەگونجاون و بەردەوام کێشەیان هەبووە، دەیان جاریش دەمەقاڵێ و ئاژاوە لەنێوانیاندا ڕوویداوە".   . وتیشى"دوێنێ فەریقی پورزام تازە لە ئەرکی خۆی لە پێشمەرگایەتی هاتبووەوە ماڵەوە، هەرکە هاتووەتەوە ویستویەتی بزانێت بۆچی جارێکی تر کێشە لەنێوان زاواکەی و کچەکەی ڕوویداوە، بۆیە خۆیی و کوڕەکەی بە ناوی سیروان کە ئەویش پێشمەرگەی زێرەڤانییە دەچنە ماڵی زاواکەیان". . کاتێک فەریق دەگاتە ماڵى زاواکەیان دەبینێت کە باوکى زاواکەیان و دوو براى دیکەیان لەماڵەکەن و دەمەقاڵێ لەنێوانیان دروستدەبێت و خێرا دەگۆڕێت بۆ شەڕە تەقە. . فەرهاد وتى "کە فەریق و سیروانی کوڕی دەچنە ماڵی زاواکەیان لەگەڵ زاواکەیان و باوکی زاواکەیان و دوو برای کوڕی دیکەیان دەبێتە دەمەقاڵێیان و شەڕە تەقە لە نێوانیاندا دروستدەبێت". . بەهۆى شەڕە تەقەکەوە دەستبەجێ فەریق و کوڕەکەى گیان لەدەستدەدەن و برایەکى زاواکەش بریندار دەبێت. . بەوتەى فەرهاد، لەئاکامی ڕوداوەکەدا فەریق دوو گولەی بەرکەوتووە و سیروانی کوڕیشی زیاتر لە حەوت گولەی بەرکەوتووە، برایەکی زاواکەش بە ناوی خالید گولەیەکی بەرکەوتووە لە ئێستاشدا لە نەخۆشخانەی ڕزگارییە لە شاری هەولێر بۆ وەرگرتنی چارەسەر". . لەدواى ڕووداوەکەوە، زاواکەى فەریق کە دوو ساڵ لە هاوسەرەکەى گەورەترە، لەگەڵ تۆمەتبارەکانى دیکە هەڵهاتوون و دەستگیرنەکراون. .  فەرهاد، وتى"تائێستا هیچ یەکێک لە تۆمەتبارەکان دەستگیرنەکراون و لەلایەن هێزەکانی پۆلیس وئاسایشەوە گەڕان بەشوێنیاندا بەردەوامە". .