گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر داوای بارزانی سبەینێ بافڵ تاڵەبانی دەچێتە هەولێر و بەشداری کۆبوونەوەیەکی گرنگ دەکات

2020.02.23 - 14:12
App store icon Play store icon Play store icon
 لەسەر داوای بارزانی سبەینێ بافڵ تاڵەبانی دەچێتە هەولێر و بەشداری کۆبوونەوەیەکی گرنگ دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   بڕیارە سبەینێ سەرکردایەتیی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێم کۆببنەوە و بۆ یەکەم جاریش باڤڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی لەسەر داوای مەسعود بارزانی سەردانی هەولێر دەکات و بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکات. ، مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "مه‌سعود بارزانی پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتیی كردووه‌ بۆ هەڵبژاردنی هاوسەرۆکەکانی و و داواشی كردووه‌ بافڵ تاڵه‌بانی سه‌ردانی هه‌ولێر بكات بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ كه‌ سبه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و باڤڵ تاڵەبانیش بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات". ، وتیشی، کۆبوونەوەکە زیاتر لەسەر دوو پرس دەبێت، ئەویش پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و بەشداریکردن یاخود نەکردنی کورد لە کابینەکەدا، هەروەها بارودۆخی ئەمنیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کە لەڕووی ئەمنییەوە سەقامگیر نییە. ، دەربارەی هەڵوێستی یەکێتی لە پرسی پێکهێنانی حکومەتی عێراقدا، مستەفا چاوڕەش ئاماژەی بەوەکرد: "ده‌مانه‌وێت به‌شێك بین له‌ حكومه‌تی عیراق و دژایه‌تی ناكه‌ین و نامانه‌وێت حزبی كارتۆنی به‌ ناوی كورده‌وه‌ له‌ به‌غدا قسه‌ بكات".