کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرمیش بەرزدەبنەوە. ، بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 23ی شوباتی 2020)، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 0 بۆ 20 پلە دەبن، نزمترین پلەى گەرما لە ناوچەی حاجی ئۆمەران تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک ناوچەکان ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. ، هەروەها بۆ سبەی (دووشەممە)، گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ ڕوونادات و بەهەمانشێوەی ئەمڕۆ دەبێت.