گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەدر: بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا بەردەوام نزا بکەن و لە خودا بپاڕێنەوە

2020.02.22 - 22:36
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر: بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا بەردەوام نزا بکەن و لە خودا بپاڕێنەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 ناس کورد- ڕێبەری ڕه‌وتی سه‌درڕایگەیاند، پێشبینی ئەوە دەکات پەتای کۆرۆنا نەیەتە ناو خاکی عێراقەوە، داواشی لە هاووڵاتیان کرد نزابکەن و لە خودا بپاڕێنەوە و ورەشیان بەرزبێت، بۆئەوەی نەخۆشییەکە ڕوویان تێنەکات.  ،  ئەمڕۆ شەممە22ى شوباتی 2020، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە عێراق بە هۆی نزیکبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا لە سنورەکانی عێراقەوە پەیامێکی ئاڕاستەی خەڵکی عێراق کرد تێدا داوایکرد حکومەت بە کاری خۆی هەستێت بۆ پارێزگاریکردن لە ژیانی هاووڵاتیان و هاوڵاتیانیش ئەرکی سەرشانیانە بۆ ئەوەی خۆیان و دەروپشتەکانیان لەو نەخۆشییە بپارێزن.  ، سەدرلە پەیامەکەیدا دەڵێت: "پێشبینی دەکەم ئەو پەتایە  نەیەتە ناو خاکی عێراقەوە، پێشینان وتوویانە خۆپارستن لە تووشبوون بە نەخۆشی باشترین چارەسەرە، خۆپارستنیش لە نەخۆشییەکە دەبێت پێش تەشەنەکردنی بێت ".    ، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامەکەیدا داوای لە عێراقییەکان کردووە، ورەیان بەرامبەر بەو نەخۆشییە بەرز بێت، چونکە ورەبەرزی بەشێکی گرنگە لە خۆپاراستن لەو پەتایە.  ، سەدر لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، داوای لەخەڵکی عێراق کرد خودایان لە بیربێت، بەردەوام سەرقاڵی دوعاو نزا پارانەوە بن، دووریش بکەونەوە لە "دڵ ڕەقی و غەفڵەت لوتی بەرزی".     ، ئاماژەی بەوەشکردووە: "قورئان بخوێننەوە ومزگەوتەکان بەجێنەهێڵن و سەرپێچی فەرمانەکانی خودا نەکەن، دەشڵێت:" ئاسمان سەرچاوەی بەزەیی و میهربانییە بۆ ئەو کەسانەی کە شایەنی ئەوەن، لە هەمانکاتیشدا سەرچاوەی بەڵاو  نەهامەتییە بۆ ئەو کەسانەی کە گاڵتەجاری دەکەن".