گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەلار؛ 51 کەس لە ترسى کۆرۆنا ڕاگیراون

2020.02.22 - 21:26
App store icon Play store icon Play store icon
کەلار؛ 51 کەس لە ترسى کۆرۆنا ڕاگیراون

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   قائمقامیەتى قەزاى کەلار ئاشکرایکرد، دواى ئەوەى لە دەروازەی سنوری پەروێزخان لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە هەرێمى کوردستان، 51 کەس ڕاگیراون و 15 ڕۆژ لەژێر چاودێریدا دەبن. ، قائمقامیەتى قەزاى کەلار لەڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، تا ئێستا 51 هاوڵاتی کە لە ڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی پەرویزخانەوە گەڕاونەتەوە کوردستان راگیراون، ئێستا لە یەکێک لە ئوتێلەکان لە ژێر چاودێری تەندروستیدان. ، ڕونیشکراوەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەهاب حاجی ئەحمەد، قایمقامی قەزای کەلار بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی تەندروستیان و جێبەجێکردنی داواکاری و پێداویستییەکانیان ئەو ڕاگیراونەی بە سەر کردوەتەوە ، هەر بەپێى ڕاگەیەنراوەکە، سەرجەم ئەو راگیراوانە تا ئێستا هیچ نیشانەیەكی ئەو نەخۆشیەیان تیادا تۆمار نەکراوە، بەڵام بە پێی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی دەبێت 15 ڕۆژ لە ژێر چاودێری تەندروستیدا بن بۆ دڵنیابونەوە لە سەلامەتیان.