کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سەرکردەیەکى ڕەوتی سەدر دەڵێت، چالاکوانانیش بێدەنگ بن لەوەى کورد و سونە دەستیان بەپۆستەکانیانەوە گرتوەو دابەشکارى تاییفیان دەوێت ئەوان بێدەنگ نابن. ، ساڵح محەمەد عێراقی، کە بە وەزیری موقتەدا سەدر ناسراوە، لە هەژماری خۆى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک نوسینى چالاکوانێکى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانى بڵاوکردوەتەوە کە تێێدا هاتوە: "چالاکوانانى مەیدانى و چالاکوانەکانى فەیسبوک بە تەواوەتى بێدەنگن لەوەى کە زۆرینەى هێزە سونى و کوردیەکان دەستیان بە پشککارى تاییفیەوە گرتوە لە دابەشکردنى پۆستەکانى حکومەتى نوێدا". ، سەبارەت بەو پۆستە ساڵح عێراقى وەڵامى داوەتەوەو ئاماژەى بەوەشداوە: "ئەگەر ئەوانیش بێدەنگ بن ئەوە ئێمە بێدەنگ نابین". ، ئەو سەرکردەیەى تەیارى سەدرى رونیشیکردوەتەوە: "ئال سەدر فێریان کردوین کە لەپێناو چاکسازى و چاکبون بێدەنگ نەبین".