گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ پاراستنی قوتابیان و دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند ڕێنماییەک بۆ قوتابخانەکان دەرکرا

2020.02.22 - 19:57
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ پاراستنی قوتابیان و دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند ڕێنماییەک بۆ قوتابخانەکان دەرکرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بۆ پاراستنی تەندروستی قوتابیان و خوێندكاران چەند بڕیارێكی دەكرد و ڕایگەیاند، هەموو ئەو چالاكیانەی كە دەبنەهۆی دروستبوونی قەرەباڵغی و جەنجاڵی  لە ناوەندەكانی خوێندن ڕادەگیرێت، پێویستیشە گرنگی زیاتر بە پاكوخاوێنی بدرێت و ئاو و پاككەرەوە دابین بكرێت.  ، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانیی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستە لە قوتابخانەکاندا وانەی یەكەم ڕێنمایی بدرێت بە قوتابیان و خوێندكاران تا ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی بە تەواوەتی جێبەجێ بكرێت.  ،  ڕاشیگەیاند: "هەر قوتابی و خوێندكارێك ئەنفلۆنزا یان تای هەبوو كارئاسانی بۆ بكەن بۆ پشكنین و چارەسەر، هەروەها سەرجەم خاڵەكان پێویستە لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەكان بەپەلە جێبەجێ بكرێن".  ، ڕێنماییەكان :  ، یەكەم/ ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی بە تەواوەتی جێبەجێ بكرێت.  ، دووەم/ وانەی یەكەم ڕێنمایی بدرێت بە قوتابیان و خوێندكاران.  ، سێهەم/ هەموو چالاكیەك كە دەبێتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی ڕابگیرێت.لە فێستیڤاڵ، ئاهەنگ، كۆڕ و سمینار.  ، چوارەم/ لەگەڵ بنكەی تەندروستی گەڕەكەكان و بەڕێوەبەرێتی تەندرووستی قوتابخانەكان هەمەئاهەنگی تەواو بكەن بۆ خۆپارێزی لەم نەخۆشیە.  ، پێنجەم/ گرنگە پاك و خاوێنی، بوونی ئاو ، پاكەرەوە دابین بكرێت.  ، شەشەم/ لیژنەی فرۆشگا چالاكتر بەردەوام سەردانی فرۆشگا بكات بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێ كردنی مەرجە تەندروستیەكان.  ، حەوتەم/ هەر قوتابی و خوێندكارێك ئەنفلۆنزا یان تای هەبوو كارئاسانی بۆ بكەن بۆ پشكنین و چارەسەر.