گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەلیم شوشکەیی: ڕەنگە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا لایەنە کوردییەکان و عەلاوی بگەنە ڕێککەوتن

2020.02.22 - 15:46
App store icon Play store icon Play store icon
سەلیم شوشکەیی: ڕەنگە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا لایەنە کوردییەکان و عەلاوی بگەنە ڕێککەوتن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت، لێکتێگەشتن و لێکنزیکبوونەوە لە نێوان محەمەد تۆفیق عەلاوی و لایەنە کوردییەکان دروست بووە تاڕادەی کە لەوانەیە تا چەند کاتژمێری یان چەند ڕۆژی داهاتوو بگەنە ڕێککەوتن. . سەلیم شوشکەیی، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لێکنزیکبوونەوەیەک لەنێوان کورد و عەلاوی هاتووەتەپێش کە لە ڕۆژانی ڕابردوو نەبووە بەڵام نەگەشتوونەتە ئەنجامی کۆتایی و ڕێککەوتن، ئومێدەوارین لە چەند سەعاتی داهاتوو یان چەند ڕۆژی داهاتوو بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی". . سەلیم شوشکەیی وتی: "هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی فیدڕاڵی دەستوریی هەیە و ناکرێت لە چوارچێوەی پارێزگادا مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، پێشتر عەلاوی دەیویست وەک پارێزگا مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکات و بۆ هەر پارێزگایەک وەزیرێک دابنێت، کورد داوا دەکات پشکی هەرێمی کوردستان تێکەڵ بەو ململانێ شیعییە نەکرێت کە هەیە، چونکە هەرێمی کوردستان دام و دەزگای دەستووری خۆی هەیە". . سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق وتیشی: "دەرفەتی سەرکەوتن لەبەردەم عەلاویدا هەیە، ئەگەرچی تائێستا ناوی کابینەکەی ڕادەستی پەرلەمانی عێراق نەکردووە، بۆیە سەرۆکایەتی پەرلەمانیش هیچ وادەیەکی بۆ کۆبوونەوە دیاری نەکردووە و پێناچێت ڕۆژی دووشەممەش پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە".