گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەروێزخان؛ تەنها یەک ئامێر بۆ پشکنینی کۆرۆنا دانراوە و ئەویش ئامێری پێوانی تا یە

2020.02.22 - 15:26
پەروێزخان؛ تەنها یەک ئامێر بۆ پشکنینی کۆرۆنا دانراوە و ئەویش ئامێری پێوانی  تا یە
ناس کورد قائیمقامى کەلار ڕایگەیاند، تەنها یەک ئامێر هێنراوەتە گەرمیان بۆ پشکنینى ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو ئامێرەش تەنها بۆ پێوانەى "تا"یە. . شەهاب حاجى ئەحمەد، قائیمقامى قەزاى کەلار تایبەت بە ناس کوردى ڕاگەیاند، "لە سنورى ئیدارەى گەرمیان ئامادەکارى تەواوکراوە بۆ ئەو کەسانەى لە کۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە دەگەڕێنەوە بۆ گەرمیان و دواى پشکنین و دڵنیابونەوە ڕێگەیان پێدەدرێت". . قائیمقامى کەلار ئاماژەى بەوەشدا، "لە ئێستادا تەنها یەک ئامێرى پشکنینى تا هێنراوەتە دەروازەى سنورى پەروێزخان بۆ دیاریکردنى ڤایرۆسی کۆرۆنا". . ئاشکراشیکرد، "لە دوێنێوە 20 هاوڵاتى کورد کە سەردانى وڵاتى ئێرانیان کردبوو، شەوی ڕابردوو لە کاتى گەرانەوەیان بۆ گەرمیان لە دەروازەى پەروێزخان ڕاگیراون، لە ئێستادا ئامادەکارى تەواو کراوە و دەهێنرێنەوە کەلار و لە نێو هۆتێلێکدا شوێنى مانەوەیبان بۆ دابین کراوە و دەخرێنە ژێر چاودێریەوە بۆ ماوەیەک". . وتیشی، "لە ئێستادا گەشتى هاوڵاتیان لە دەروازى سنوریی پەروێزخان بەتەواوى ڕاگیراوە و ،تەنها جموجۆڵى بازرگانى هەیە و تا ئێستا هیچ حاڵەتێگى گوماناوى لەو کەسانەدا بەدینەکراوە کە پشکنینیان بۆ کراوە". . قائیمقامى کەلار زیاتر ڕونیکردەوە، "بەپێی ڕێنماى وەزارەتى تەندروستى هەرێم، پشکنین بۆ سەرجەم ئەو شۆفێرە بارهەڵگرانەش دەکرێت کە لە دەروازەکەدا کار دەکەن و ڕۆژانە داغڵی سنورى ئێران دەبن و دەگەڕێنەوە". . لەلایەکی ترەوە، عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، پاش بەدواداچون دەرکەوتووە ھیچ فلتەرێکی ئەوتۆ لە خاڵە سنوریەکان نییە بۆ شۆفێری بارھەڵگرەکان بۆ پشکنین. . عەلی حەمە ساڵح لە پەڕەی خۆی لە فەیسبوک دەڵێت، "ھەر دوێنێ شەو زیاتر لە 100 بارھەڵگری قاچاخ داغڵ بووە، نە بار و نە شۆفێر ھیچ پشکنین و تەنانەت ڕاگرتنێکیان نییە، بەداخەوە ساڵێکە ئەم بەرپرسانە خەریکی دزی و قاچاخین بە ھێزی دەوڵەت، نزیکەی 200 ملیۆن دۆلاریان کۆکردوەتەوە." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "ئێستاش ئامادە نین ڕایگرن ئەگەر ھەموو خەڵکیش ببێتە قوربانی کۆرۆنا، یەک ساڵە ھاوار دەکەین کەس گوێ ناگرێت." . عەلی حەمە ساڵح دەشڵێت، " بەڕێوەبەری مەرزی باشماخ پێی وتووە، توانای کۆنتڕۆڵی دۆخەکەمان نییە، نە جیھازی پێویستی پشکنین ھەیە و نە بارھەڵگر ڕادەگیرێت." . ڕاشیگەیاند، "وەزیری تەندروستیمان ئاگادارکردوەتەوە و بڕیارە ئامێری پێویست بنێرن، بەڵام ناردنی ئەم ئامێرانەش ھیچ کاریگەری نابێت ئەگەر قاچاخ بەردەوامبێت و ھیچ شۆفێرێک نەخرێتە ژێر پشکنین."