کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشکرایکرد، 10 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە یەکێکیان بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیانی لەدەستداوە. . ئەمڕۆ شەممە، 22ی شوباتی 2020، سەرۆکى ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتى تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، "بەداخەوە تائێستا پێنج کەس بەهۆی نەخۆشییەکەوە لە ئێران گیانیان لەدەستداوە." . هاوکات ڕاوێژکاری وەزارەتەکە لە تویتەر نوسیویەتی، لە ئەمڕۆوە لە تەواوی وڵات دەمامک دابەشدەکرێت و تەواوی کۆمپانیاکانی دروستکردنی دەمامک دەبێت هاوکار بن لەگەڵ حکومەت، هەر ئەمڕۆ چوار ملیۆن دەمامک دابەشکراوە."