گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشیر حەداد: شیعەکان ڕێککەوتوون لەسەر بێبەشکردنی کورد و سونە

کاوە محەمەد: عەلاوى وتی ئەگەر سواڵم کردووە موچە و پارەى هەرێم نابڕم

2020.02.22 - 11:49
کاوە محەمەد: عەلاوى وتی ئەگەر سواڵم کردووە موچە و پارەى هەرێم نابڕم
ناس کورد- پەرلەمانتارێکى کورد لە گروپى پانزە ڕایگەیاند، عەلاوى پێی وتین ئەگەریش سواڵی کردووە موچەى فەرمانبەرانى هەرێم نابڕێت و جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەڕلەمانیش دەڵێت، شیعەکان لەسەر بێبەشکردنى کورد و سونە ڕێککەوتوون. . لە میانى بەشداریکردنى لە دیدارى ستاندارد کە ئەمڕۆ شەممە، 22ى شوباتى 2020، لە هەولێر بەڕیوەچوو، کاوە محەمەد، پەرلەمانتارى کورد لە گروپى 15ى پەڕلەمانى عێراق و فراکسیۆنى گۆڕان ڕایگەیاند، لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەلاوى، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێدراو بۆ کابینەى نوێ حکومەتى عێراق قسەیان کردووە و بەڵێنى ئەوەیداوە کە ناردنى موچەى هەرێم بەردەوامبێت و تەنانەت وتویەتى گەر سواڵیشى کردبێت ناهێڵێت موچە و ئەو پارەیەى کە لە بەغداوە بۆ هەرێم دێت بوەستێنرێت، چونکە ئەوە پرسێکى ئەخلاقى و ئینسانییە و لێ لانادات. . هەر لە دیدارەکەدا، بەشیر حەداد، جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، چەند لایەنێکى شیعى ویستیان خۆپیشاندانەکان بکەنە بیانویەک بۆ لێدان لە مافەکانى کورد و سونە و پرەنسیپى تەوافوق و هاوسەنگى هەڵبوەشێننەوە. . وتیشی، "دواهەمین کاریشیان ئەوەیە کە دەیانەوێت حکومەتەکەى عەلاوى بەبێ کورد و سونە تێپەڕێنن، ئەگەر خۆپیشاندانەکان نەبوایە ئاوا شیعەکان نەیاندەتوانى ئیرادەى خۆیان بەسەر کورد و سونەدا بسەپێنن بۆیە ئێستا وەکو هەڵوێستى کورد لەگەڵ حکومەتەکەى عەبدولمەهدیدا هەموو گفتوگۆکان ڕاوەستاون گەر ئاوەهاش بڕوات بارودۆخى سیاسى جێگیر نابێت." . بەشیر حەداد بەدوورى دەزانێت "حکومەتەکەى عەلاوى لەدایک ببێت گەر لەدایکیش ببێت ئەوا بەمردووى و کەم ئەندامى لەدایک دەبێت." . ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر لە لێدوانێکیدا بۆ ناس کورد، کاوە محمەد ئەندامى گروپى 15 ڕایگەیاند، لە کۆبونەوەکەى عەلاوى و شاندى کوردیدا، عەلاوى بەشاندەکەى ووتووە وەزیرى سێ وەزیرى سەربەخۆ دادەنێت لە پشکى کورد و وەزیرێک بۆ نوێنەرایەتى هەرێم لە کابینەکەى دادەنێت کە لەلایەن یەکێتى و پارتیەوە کاندید بکرێت، بەڵام پێناچێت ئەوە پەسەند بکەن. . زیاتر بخوێنەوە: ناس کورد پێشنیازی عەلاوی بۆ لایەنەکانی هەرێم ئاشکرا دەکات.. "وەزیرێکی ترتان بۆ دادەنێم"