گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاتی دانیشتنی نائاسایی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە کابینەکەى عەلاوی ئاشکرا کرا

2020.02.21 - 15:44
App store icon Play store icon Play store icon
کاتی دانیشتنی نائاسایی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە کابینەکەى عەلاوی ئاشکرا کرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- جێگری یەکەمی سەرۆکى پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەر نوسراوێکی ناردووە بۆ پەرلەمانی و داوای دانیشتنی نائاسایی پەرلەمان دەکات لە ڕۆژی دووشەممە، 24ی شوباتی 2020، بۆ دەنگدان بە کابینەکەى عەلاوی. . سەرچاوەیەک لە پەرلەمانى عێراق بە ئاژانسى هەواڵى "عێراقیە "ى وتووە، ڕۆژى دووشەممەى داهاتوو پەرلەمان دانیشتنێکى تایبەت سازدەکات، ئەوەش دواى ئەوەى عادل عەبدولمەهدى نوسراوێکى ئاراستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان کردوە و داواى ئەوەى کردوە دانیشتنى پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر کابینەى نوێى حکومەت ئەنجام بدرێت. . بەپێى وتەى سەرچاوەکە، 76 پەرلەمانتاریش واژۆیان کۆکردوەتەوە و هەمان داوایان کردووە، ئەوەش بەپێى مادەى 58 ى دەستور، بۆیە پێویستە دانیشتنێکى تایبەت بکرێت بۆ دەنگدان لەسەر کابینەکەى محەمەد تۆفیق عەلاوى و بەرنامە حکومیەکەى. . لاى خۆشیەوە محەمەد تۆفیق عەلاوى بانگهێشتێکى ئاراستەى پەرلەمانتارانى عێراق کردوە بۆ کۆشکى حکومى ئەوەش بۆ بینینى CV پاڵێوراوى وەزارەتەکان و حکومەتەکەى.