گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسی هەولێر: تەقەكەرەكەی داواكاری گشتی دەستگیر كرا

2019.04.03 - 08:37
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی هەولێر: تەقەكەرەكەی داواكاری گشتی دەستگیر كرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

ئەو كەسەی تەقەی لەباڵەخانەی داواكاری گشتی لەشاری هەولێر كرد لەلایەن پۆلیسی ئەو شارەوە دەستگیركرا و رەوانەی دادگا كراوە.

لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە كە ئەو كەسەی تەقەی لەباڵەخانەی داواكاری گشتی لەشاری هەولێر كردووە دەستگیركراوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، دادوەر پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ئەم رووداوە كردۆتەوە و تاوانبار رەوانەی دادگا كراوە.

دوێنێ‌ (سێشەممە) تەقە لەباڵەخانەی سەرۆكایەتی داواكار گشتی كرا كە باڵەخانەكە دەكەوێتە سەر رێگای هەولێر-موسڵ.