کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەرپرسێکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق توشبوونی بەرپرسێکی پێشووی عێراقی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا کرد. . ئەمین ناسر، بەڕێوەبەری نوسینگەی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق لە بەیروت لە تویتێکیدا دەڵێت، "ماجد نەسراوی، پارێزگاری پێشووی بەسرە لە ئوستوڕاڵیا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە." . دەشڵێت، " شایەنی باسە نەسراوی لە عێراقی هەڵهاتووە بەهۆی تێوەگلانی لە کەیسی گەندەڵی گەورە." . ئەمین ناسر هیچ زانیارییەکی تری ئاشکرا نەکردووە و تائێستاش وەزارەتى تەندروستی عێراق هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە لەو بارەیەوە.