کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
محەمەد ئەبو نموس، یەکەم هاوڵاتى عەرەبە کە توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووە، وەک ئەو دەڵێت، نەخۆشییەکە هەر وەک ئەنفلۆنزا وایە بەڵام توندتر و بە ئازارترە و وەک ئەوە وایە بە دەست سییەکانت لە سنگت دەربهێنن.
.
ئەبو نموس دواى چاکبونەوەى لە ڤایرۆسەکە باسى لەوەکردوە، برادەرێکى کە خوێندکارێکى پاکستانیە توشى کۆرۆنا بووە، پێش ئەوەى پێى بزانن ئەویش لە 2ی شوباتەوە لە برادەرەکەیەوە گرتویەتى و براوەتە جیاکەرەوەى تەندروستى.
.
ئەو خوێندکارە کە خەڵکی فەڵەستینە و لە شارى ووهانى چین سەرقاڵى بەدەستهێنانى دکتۆرایە لە زانستى دەرونى کۆمەڵایەتى بە ماڵەپەڕى سکاى نیوز وتوە، سەرجەم ئەو عەرەبانەى لە ووهان ماونەتەوە باشن و کەسیان توش نەبون و ئەو یەکەم عەرەبە کە توش دەبێت، بەڵام چاکبووەتەوە.
.
دەشڵێت، "ئەم نەخۆشیە ئاسانە و لە ئەنفلۆنزاى ئاسایى دەچێت بەڵام بەئازارى زیاترەوە، ئاسەوارەکانى گەورەن و بەئازارن، وەک ئەوە وایە کە سییەکانت لە سنگت دەربهێنن، بەڵام هەندێک لە پزیشکەکانى ووهان پێیان وتم کە کۆرۆنا بەتەواوەتى سیەکانت لەناو دەبات."
.
محەمەد ئەبو نموس سەبارەت بە سەرەتاى توشبونەکەى دەڵێت، لە ڕۆژى 2ى ئەم مانگە توشبوم و دکتۆرەکان وتیان بە پشتبەستن بە سیستمى بەرگریی لەشت حاڵەتەکەت لەوانەیە کە چاکدەبنەوە، سەبارەت بە چاکبونەوەشى دەڵێت، "بابەتەکە پەیوەستە بە سیستمى بەرگریی لەشتەوە.. لە نەخۆشخانە دەرمانەکانى دژە ڤایرۆس و ئەوانەى سیستمى بەرگریی لەش بەهێز دەکەن وەردەگریت، هەروەها ڤیتامینات و دەرمانى تایبەت بە مەلاریا، ڕۆژانە پشکنین دەکرێت و سێ ڕۆژ جارێک پشکنینى تیشکت بۆ دەکەن.. من ئێستا بارودۆخم زۆر باشەو چاکبوومەتەوە".