گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى ورد لەسەر تەقەکەرەکەى ئەڵمانیا کە پێنج کوردی کوشت… کێیە و بۆ ئەو کارەى کردوە؟

2020.02.20 - 22:36
App store icon Play store icon Play store icon
زانیارى ورد لەسەر تەقەکەرەکەى ئەڵمانیا کە پێنج کوردی کوشت… کێیە و بۆ ئەو کارەى کردوە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   دەسەڵاتدارانى ئەڵمانیا ناسنامەى تەقەکەرەکەى کافتریاکانى ئەڵمانیا  ئاشکرادەکەن کە تێیدا نۆ کەس کوژران کە پێنجیان کوردن کە پیاوێکى ئەڵمانییەو ناوى "تۆبیاس.ڕ"ەو هۆکارى کردەوەکەشى ڕەگەزپەرستى بووە. ، پیتەر فرانک، داواکارى گشتى فیدراڵى ئەڵمانیا لەلێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەوانان وتى: "بەپێى لێکۆڵێنەوەکان ئەو چەکدارەى هێرشە چەکداریەکەى بۆ سەر کافتریاکانى شارى هاناوی ئەنجامداوە ناوى "توبیاس. ڕ"ەو تەمەنى 43 ساڵە، ئەو کەسە هەستێکى ڕەگەزپەرستى زۆرى هەبوە. ، وتیىشى: "لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە پەیوەندیەکانى لە ناوەوەو دەرەوەى ئەڵمانیا دەکرێت هەروەها لەسەر ئەو شتانەى گرنگى پێداوە، ئەوەش بۆ دەستکەوتنى زانیارى زیاتر لەسەر ئەو هۆکارانەى کە وایکردوە هەستێت بەو کارە. ، بەپێى قسەکانى داواکارى گشتى فیدراڵى ئەڵمانیا، ئەو کەسە لە ئینتەرنێت ڕاگەیەندراوێکی لەسەر بیردۆزى پلانگێڕى و بۆچونە ڕەگەزپەرستانەکانى بڵاوکردوەتەوە پێش ئەوەى هەستێت بە هێرشەکەى، دواى کارەکەشى چوەتەوە ماڵەوە دایکى خۆى کوشتوەو دواتر خۆشى کوشتوە. ، لەلایەکى ترەوە تیلۆ فن هاگن، وتەبێژى یەکێتیی نیشانەشکێنانى ئەڵمانیا لەشارى فیسبادن ئاماژەى بەوەداوە: بکوژەکە ئەندامى یەکێتى نیشانەشکێنانى شارى فرانکفۆرت بوە، کەسێکى لەسەرخۆ بوەو سەرنجى بەلاى خۆیدا ڕانەکێشانەوە. ، لاى خۆشیەوە کلاوس شمیت، سەرۆکى یانەى نیشانەشکێنانى فرانکفۆرت وتویەتى: "هەرگیز بۆ جارێک دروشمێکى دژى بیانیەکانى ئەڵمانیا نەوتوە، هەروەها هیچ پەیوەندیەکى واى لەگەڵ ئەو ئەندامانەى یانەکە نەبوە کە بیانین". ، توبیاس لە کردەوەکەیدا نۆ کەسى کوشت کە پێنجیان کورد بوون و 6 کەسى ترى بریندار کرد کە بارودۆخى یەکیان ناجێگیرە، لەیاریەکانى رۆژى پێنجشەممەى خولى ئەڵمانیش یاریزانەکان خولەکێک بەبێ دەنگى بۆ قوربانیەکان وەستاون و بڕیاریشە لە ڕۆژ هەینیەوە لە یاریەکان هێماى ڕەش بکەنە قۆڵیان. ، هەر سەبارەت بەو هێرشە ئەنجێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا وتى: "ئاماژەى ڕاستڕەوى ڕەگەزپەرستى و ڕق لەخەڵکى خاوەن باکگراوند و ئایین و ڕوخسارى جیاواز لە تاوانەکانى هاناو دەبینرێت، ڕەگەزپەرستى و ڕق لێبونەوە لە وڵاتەکەى ئێمەدا هەیەو هۆکارى چەندین تاوانیشە". ، لەلایەکى تریشەوە، سەرۆک وەزیرانى ئەڵمانیاو وەزیرى ناوخۆى ئەو وڵاتەو سەرۆکى کۆمسیۆنى ئەوروپى و سەرۆکى ئەنجومەنى ئەوروپى و سەرۆکى فەرەنسا و حکومەتى تورکیا و چەندین کەسایەتى و رێکخراوى تر بەتوندى ئیدانەى هێرشەکەیان کرد.