کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- خوێندکارێکى عێراقى لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى شارى ووهانەوە هۆشدارى دەداتە خەڵکى عێراق و دەڵێت، رێگە مەدەن ڤایرۆسەکە بگاتە عێراق، چونکە ئەگەر بگات ئەوا خەڵکێکى زۆر دەبنە قوربانى و کۆنتڕۆڵکردنی قورسە. ، ئەو خوێندکارە لە نەخۆشخانەى "تونجى"یەوە لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەڵێت: "ڤایرۆسى کۆرۆنا کوشندەیە، بەهۆى دەرکەوتنى ئەو ڤایرۆسە لە ئێرانەوە دەمەوێت نامەیەک ئاراستەى گەلى عێراقى بکەم بەوەى خۆتان بپارێزن و رێگە مەدەن ڤایرۆسەکە بێتە ناو عێراقەوە". ، ئاماژەى بەوەشداوە: "ئەگەر ڤایرۆسى کۆرۆنا بگاتە عێراق ئەوا ژمارەیەکى زۆر قوربانى تۆمار دەکرێت، شارى ووهان سەرەتا یەک حاڵەتى تۆمار کرد، دواتر ڤایرۆسەکە بڵاوبویەوەو ژیان لەو شارە نەماوە بۆیە پێویستە خۆتان بپارێزن". ، سەبارەت بەڕێگەکانى خۆپاراستن خوێندکارە عێراقیەکە باسى لەوەکردوە: "بۆ خۆپاراستن بەردەوام سیستمى بەرگریتان چالاک بکەن ئەویش بە خواردنى سیر و پیاز کە بەهێزترین "ئەنتیبایۆتیک"ن، هەروەها دیتۆڵ و مادە پاکژکەرەوەکانى تر بەکاربهێنن و ئاوى زۆر بخۆنەوەو بەشێوەیەک لە 37 پلەى سەدیدا بێت، هەروەها با بەردەوام قورگتان تەڕ بێت". ، بەپێى دوایین ئامار، تائێستا 75 هەزار و 778 کەس توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا (COVID - 19) بوون و لەو ژمارەیەش دوو 2130 کەس گیانیان لەدەستداوەو 16 هەزار و 917 توشبوش چاکبونەتەوە، بەو پێیە 56 هەزار و 731 توشبوو لە نەخۆشخانەکاندان و 12 هەزار و 64 یان تەندروستیان ناجێگیرە