گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داتایەکى ورد لەسەر قوربانیانى کۆرۆنا.. پیاوان زیاتر دەمرن یاخود ژنان؟

2020.02.20 - 17:21
App store icon Play store icon Play store icon
داتایەکى ورد لەسەر قوربانیانى کۆرۆنا.. پیاوان زیاتر دەمرن یاخود ژنان؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   ماڵپەڕێکی جیهانیی کۆمەڵێک ئاماری لەسەر قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکان توشبووان تاوەکو تەمەنیان زیاتر بێت ئەگەری گیانیانلەدەستدانیان زیاترە و هەروەها ڕێژەی گیانلەدەستدان لەنێو پیاواندا زیاترە. ، ماڵپەڕى worldometers داتایەکى وردى لەسەر قوربانیانى ڤایرۆسەکە (ئەوانە گیانیان لەدەستداوە) کە ژمارەیان دوو هەزار و 130 کەسە بڵاوکردوەتەوەو داتاکان بەپێى تەمەن و رەگەز و بارى تەندروستى قوربانیەکان جیا کراوەتەوە. ، بەپێى داتاکە کە لەسەر توشبوانى ڤایرۆسەکەیە: ،  ئەوانەى تەمەنیان لە 80 ساڵ بەرەو سەرەوەیە 14.8%یان گیانیان لەدەستداوە. ، ئەوانەشى لەنێوان 70 بۆ 79 ساڵن 8.0%ی قوربانیەکان پێکدەهێنن. ، ئەوانەشى تەمەنیان لەنێوان 60 بۆ 69 ساڵیدایە 3.6%یان گیانیان لەدەستداوە. ، هەروەها ئەو توشبوانەى تەمەنیان لەنێوان 50 بۆ 59 ساڵن 1.3%یان گیانیان لەدەستداوە. ، هەر بەپێى ئامارەکە ئەوانەى تەمەنیان لەنێوان 40 بۆ 49 ساڵیدایە تەنها 0.4%یان گیانیان لەدەستداوە. ، ئەوانەشى تەمەنیان لەنێوان 30 بۆ 39 ساڵە تەنها 0.2%ی قوربانییەکان پێکدەهێنن. ، تەمەنەکانى 20 بۆ 29 ساڵ و 10 بۆ 19 ساڵ هەمان ڕێژەیان هەیە لەناو قوربانیەکاندا. ، بەڵام قوربانیەکان تەمەنى خوار 10 ساڵیان تێدا نییە. ،  لەسەر ئاستى رەگەز: ، ئەوانەى رەگەزى نێرن و توشبوى ڤایرۆسەکەن 2.8% یان گیانیان لەدەستداوەوە. ،  ئەوانەشى رەگەزى مێن تەنها 1.7% یان گیانیان لەدەستداوە. ، سەبارەت بەوانەى نەخۆشى تریان هەبووەو توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون: ،  ئەو کەسانەى نەخۆشى دڵ و دەمارەکانى خوێنیان هەیە 10.5%یان گیان لەدەستداوە. ، ئەوانەشى کە نەخۆشى شەکرەیان هەبووە تەنها 7.3%یان گیانیان لەدەستداوە. ، سەبارەت بەوانەى کێشەیان لە دەزگاى هەناسەدان (جۆرى درێژخایەن) هەیە 6.3%یان گیانیان لەدەستداوە. ، ئەوانەشى کە کێشەى بەرزى پەستانى خوێنیان هەیە تەنها 6%یان بونەتە قوربانى ڤایرۆسەکە. ، سەرەڕاى ئەوەش نەخۆشانى شێرپەنجە کە توشى ڤایرۆسەکە بوون تەنها 5.6%یان گیانیان لەدەستداوە. ، ئەوانەشى کە هیچ نەخۆشیەکان نەبووە تەنها 0.9%ى قوربانیانى کۆرۆنا پێکدەهێنن. ، لەسەرەتاى ساڵى 2019 ڤایرۆسى کۆرۆنا لەشارى ووهانى چین دەرکەوتوو و هەرچەند لەسەرەتادا هەوڵدرا بشاردرێتەوە، بەڵام دواتر لەلایەن دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتەوە ئاشکرا کرا و ئەو شارە دابڕێنرا و سەرجەم گەشتە ئاسمانى و وشکانیەکانیش راگیران.