کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به‌شێك له میدیاكان ره‌تكرده‌وه سه‌باره‌ت به ده‌ستوه‌ردانی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق له به‌ربژێری وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی. . سه‌رچاوه به‌رپرسه‌كه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ناس كورد ئاماژه‌ی به‌وه كرد "ئه‌و هه‌واڵانه دوورن له راستییه‌وه و سه‌رۆككۆماری عێراق په‌یوه‌سته به رێكاره ده‌ستورییه‌كان و پشكه نیشتیمانییه‌كان له‌باره‌ی دۆسیه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت". . سه‌رچاوه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه "سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو سه‌رپشكه له پێكهێنانی حكومه‌ت و دانوستان له‌گه‌ڵ هێزه نیشتیمانی و میللییه‌كان و پێشكه‌شكردنی به په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری و په‌سه‌ندكردنی". . سه‌رچاوه‌كه‌ی ناس كورد رونیكردهه "سه‌رۆككۆمار له‌رێگه‌ی دیدار و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌وڵ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆحی دیالۆك و گفتوگۆی به‌رپرسانه ده‌دات و هانی هێزه سیاسیه‌كان ده‌كات له‌ئاستی به‌رپرسیارێتی قۆناغه‌كه‌دا بن بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه وڵات پیایدا تێده‌په‌ڕێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتیمانی له‌جێی متمانه‌ی هاونیشتیمانیانی عێراق بێت و پابه‌ندبێت به هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌ختی بێگه‌رد". . به‌وته‌ی سه‌رچاوه به‌رپرسه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، هه‌ندێك لایه‌نی زه‌ره‌رمه‌ند له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق هه‌وڵی شێواندنی راستییه‌كان و تێكه‌ڵكردنی وه‌ره‌قه‌كان ده‌كات ئه‌ویش له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه گوایه سه‌رۆككۆمار ده‌ستێوه‌ردان ده‌كات له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقدا. . جه‌ختیشی كرده‌وه "ئه‌و رێڕه‌وه نیشتیمانییه‌ی كه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆككۆماری عێراق هه‌ڵیبژاردووه له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ستبوونی به مافه ڕه‌واكانی خه‌ڵك، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ئهلهكترۆنیانه كه خزمه‌تی ئامانجی سیاسی ده‌كات، كار له سه‌رۆككۆمار ناكات". .