گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوای پشتگیری خۆپیشانده‌ران و په‌رله‌مان كرد

عه‌لاوی كاتی راگه‌یاندنی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ئاشكرا كرد 

2020.02.19 - 19:36
App store icon Play store icon Play store icon
عه‌لاوی كاتی راگه‌یاندنی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ئاشكرا كرد 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، ڕایگەیاند، ڕۆژی (دووشەممە)ی داهاتوو پێکهاتەی کابینەی حکومەتەکەی دەخاتە بەردەم پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.  . ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە 19ى شوباتی 2020)،محەمەد توفیق عەلاوی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێدراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ حکومەتی عێراق، لەوتارێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند:" قۆناغێکی نوێ لە عێراق دەستپێدەکاتەوە، دووشەممەی داهاتوو پێكهاتەی کابینەکەم پێشكەش بە پەرلەمانی عێراق دەکەم". . عەلاوی لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد "ئەگەر ئەم حكومەتە پێكنەهێنرا ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە هەندێك لایەن دژی پڕۆسەكەن و نایانەوێت حكومەت پێكبهێنرێت ودەیانەوێت قەیرانەکە وسیاسەتی پشکپشکێنە هەر بەردەوام بێت". . سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێدراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا باسی لە بەکارهێنانی توندو تیژی دژ بە خۆپیشاندەران کرد وتی:" توندوتیژی دژبە خۆپیشاندەران لەماوەی رابردودا ئەنجامدراوە، بۆیە  لێپێچینەوە لەگەڵ هەموو ئەو كەسانە دەكەین كە دەستدرێژیان بۆ سەر خۆپیشاندەران کردووە". .   عەلاوی  ئاماژەی بە دۆخی ئاوارەکانی عێراق کرد، وتی " كاری جددی دەکەین بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ شوێنەكانی خۆیان".   .