کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- ئه‌حمه‌د مسته‌فا
ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى ده‌ڵێت، پارتی "زۆر نزیکە" لە گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیه‌می حکومەت، سه‌رۆكى شاندى هه‌مان حزب ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ڕێككه‌وتوون قسە له‌سه‌ر قۆناغه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ت نه‌كه‌ن تا ڕێكده‌كه‌ون.
لە په‌ڕه‌ی تایبه‌تى خۆى له تویتەر، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگه‌یاندووە: "گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لەنێوان پارتی و یەکێتی زۆر نزیکە، بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان".
زێباری هیوای خواستووه، "بۆ بەرژەوەندی تایبەت و حیزبی، لەوەزیاتر پرۆسەکە بەلاڕێدا نەبرێت و دوانەخرێت".
قسه‌كانى زێبارى له‌كاتێكدایه كه به‌پێى زانیارییه‌كانى ناس کورد، مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌سه‌ر داواى به‌شێك له ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و به‌شێك له سه‌ركردایه‌تى گۆڕان به پێویستی زانیوه بۆ به‌شدارى یه‌كێتى له كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت ده‌رفه‌تێكى دیكه به‌و حزبه بدرێت، ئەوەش هۆکاری دواخستنی دانیشتنەکەی پەرلەمان بووە.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، كه‌مال كه‌ركوكى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و سه‌رۆكى شاندنى دانوستانكارى ئه‌و حزبه به ناس كورد-ى ڕاگه‌یاند،"هه‌ردوو حزب له ئێستادا ڕێككه‌وتون له‌سه‌ر ئەوەی تا ئەو کاتەی لەسەر پێکهێنانی حكومه‌ت ڕێكده‌كه‌ون هیچ لێدوان و قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر قۆناغه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ت بۆ میدیاکان نه‌كه‌ن".
هەروەها ئه‌مڕۆ دووشه‌مه، وته‌بێژى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ڕایگه‌یاند، سبەی چوارشەممە مەکتەبی سیاسی یەکێتی، بۆ تاوتوێکردنی وەڵامەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی حکومەت کۆدەبێتەوە.