گه‌ڕان

Shadow Shadow

داوایەک ئاڕاستەى پەرلەمانتاران دەکات

عەبدولمەهدى هۆشداریدەدات عێراق دەچێتە بۆشاییەکى نوێوە

2020.02.19 - 13:39
App store icon Play store icon Play store icon
عەبدولمەهدى هۆشداریدەدات  عێراق دەچێتە بۆشاییەکى نوێوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   عادل عەبدولمەهدى سەرۆکوەزیرانى کاربەرێکەرى عێراق، پەیامێکى ئاڕاستەى ئەندامانى پەرلەمان و کوتلە سیاسییەکان کرد و داوایان لێدەکات، پشتیوانى محەمەد عەلاوى سەرۆکوەزیرانى نوێ بکەن لەبەرئەوەى پێکهێنانى حکومەتەکەى زۆر دواکەوتووە. . لە پەیامەکەیدا عەبدولمەهدى ئاماژەى بەوەداوە، ئەو لە  29 / 11 / 2019 دەستى لەکارکێشاوەتەوە و لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندکراوە، دواى دوو مانگ و نیو هێشتا حکومەتى نوێ پێکنەهێنراوە، لەکاتێکدا پێویست بوو دواى 15 ڕۆژ لە پەسەندکردنى دەستلەکارکێشانەوەى کاندیدێکى نوێ ڕاسپێردرێت. . عەبدولمەهدى ئاماژەى بەوەداوە، خۆشحاڵ بوە بە ڕاسپاردنى محەمد عەلاوى و پشتیوانى دەکات و پێویستە لەماوەى 30 ڕۆژدا متمانە بە کابینەکەى بدرێت کە لە دووى ئازاردا کۆتایی دێت. . هەروەها هۆشداریداوەتە پەرلەمانتاران و کوتلە سیاسییەکان لەوەى عێراق بچێتە بۆشاییەکى نوێوە ئەگەر پێش کۆتایی هاتنى ئەو وادەیە کابینەکە پەسەند نەکرێت. . عەبدولمەهدى داوایکردووە پەلە بکرێت لە پێکهێانى حکومەت بۆ ئەوەى ئەرکەکانى جێبەجێبکات و ئامادەکاریی بکات بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە لە نزیکترین کاتدا. . تا ئێستا محەمەد تۆفیق عەلاوى هیچ زانیارییەکى لەبارەى وەزیرەکان و چۆنیەتى پێکهێنانى کابینەکەیەوە ئاشکرانەکردووە، تەنها جەختیکردووەتەوە کە وەزیرەکان کەسانى سەربەخۆ دەبن و ئەم هەفتەیەش کابینەکەى تەواو دەکات. . بەپێی رۆژنامەى سەباحى نیمچە فەرمى عێراق، عەلاوى پێکهێنانى کابینەکەى تەواوکردووە و کارنامە چاکسازییەکەشى ئامادەکردووە، چاوەڕوانى کۆبوونەوەى پەرلەمانە بۆ متمانەپێدان بە کابینەکەى. . چەند سەرچاوەیەک بە ڕۆژنامەکەیان ڕاگەیاندووە، عەلاوى لەکۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ لایەنەکان داواى پشتیوانى بێمەرجى کردووە و هۆشداریداوەى لەوەى شکستى حکومەتەکەى، واتە شکستى سیستەمى سیاسی عێراق بەتەواوەتى.