گه‌ڕان

Shadow Shadow

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى شەوی ڕابردووی کورد و شیعە و سوننە

ناس کورد مەرجى هەرێم بۆ پشتیوانى عەلاوى ئاشکرادەکات

2020.02.19 - 10:22
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد مەرجى هەرێم بۆ پشتیوانى عەلاوى ئاشکرادەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەوی ڕابردوو هەنگاوەکانى محەمەد تۆفیق عەلاوى بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت، لایەنە کوردى و سوننى و شیعەکانى لەسەر یەک مێز لە بەغدا کۆکردەوە، کە هەوڵەکانى لەو بارەیەوە هەندێکیانى توڕە کردووە. . لایەنەکان لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئەوەیان کرد کە چۆن فراکسیۆنەکانیان لە پەرلەمان متمانە بەکابینەکەى عەلاوى بدەن، لەکاتێکدا ئەو دەیەوێت وەزیرەکانى کابینەکەى لە دەرەوەى حزبەکان دیاریبکات. . شاندەکەى هەرێم کە بەشدارى کۆبوونەوەکەى کردووە لە پارتى و یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو، تورکمان مەسیحییەکان پێکهاتووە، بەڵام هێشتا دیار نییە شاندەکانى شیعە و سوننەکان لەکام لایەنانە بوون. . لەناو لایەنەکاندا، دەنگى کورد و سوننە بەرزترە لەدژى هەنگاوەکانى عەلاوى، بەراورد بە لایەنە شیعییەکان بەو پێیەى سەرۆکوەزیرانى نوێ بە پشکى شیعەکان هەژماردەکرێت. . سەعدى ئەحمەد پیرە، ئەندامى شاندى هەرێم و بەشداربووى کۆبوونەوەکە بە ناس کوردى ڕاگەیاند، "تاوتوێی ئەوەمانکرد کە ئایا لە عەلاوى قبوڵبکەین بە ئارەزووى خۆى خەڵک دابنێت و پرس بەکەس نەکات، دواتریش داوا لە فراکسیۆنەکانى ئێمە بکات دەنگى پێبدەین". . وتیشى، "باسى ئەوەشمانکرد کە ئایا لێی قبوڵ بکەین کە هاتنەکەى بۆ ئەوەیە هەیبەت بۆ عێراق بگەڕێتەوە و رێوشوێنى ئەمنى پێوست بگیرێتە بەر و ئامادەکاریی پێویست بکات بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو لەماوەى ساڵێکدا، ئەوە بەبێ بەردەوامبوون و ڕێزگرتنى پڕۆسەى سیاسی دەکرێت، پڕۆسەى سیاسی بەبێ حزبەکان دەکرێت؟". . هەرچەندە هێشتا دیار نییە کابینەکەى عەلاوى لەکێ پێکدێت، بەڵام جەختیکردووەتەوە کە وەزیرەکان لەسەر بنەماى شارەزایی و سەربەخۆ دادەنێت بەبێ گەڕانەوە بۆ حزبەکان، کە بەدرێژایی کابینەکانى پێشوو ئەوان قسەى یەکلاکەرەوەیان کردووە بۆ دیاریکردنى وەزیرەکان. . لایەنە کوردییەکان کە هێشتا دیار نییە پشکیان لە کابینەى عەلاوى چۆن دەبێت، ترسیان لێنیشتووە لەوەى عەلاوى کەسانى سەربەخۆیان بەسەردا بسەپێنێت و لەدەرەوەى ئەوان وەزیرەکانى پشکى کورد دیاری بکات. . سەعدى پیرە وتى، "ئەوەندەى پەیوەندى بە کوردەوە هەیە وتمان ئەگەر ئیجماعى شیعەى لەسەر بێت و رێز لە رێککەوتنەکانى پێشوو کە پێکەوە کردومانە بگیرێت، دەکرێت قبوڵى بکەین". . وتیشى، "دیار نییە عەلاوى کێی داناوە و کێ دادەنێت، ناو لەکێ وەردەگرێت، لە شەقام یان حوسەینییە یان خەڵکى تر، ئەو ناوانەى بڵاودەکرێنەوە هیچى وا نییە، هێشتا رێکنەکەوتوین لەگەڵ عەلاویدا و نەمانبینیوە ڕەنگە ئەمڕۆ بیبینین". . کورد کە لە کابینەکەى عادل عەبدولمەهدیدا خاوەنى سێ وەزارەت بوو کە یەکێکیان سیادى بوو، جەختدەکاتەوە کە لەو پشکە کەمتر قبوڵناکات، بەڵام هێشتا دیار نییە عەلاوى چەند وەزیر بۆ کورد دادەنێت. . سەعدى پیرە دەڵێت، "کێشەمان لەسەر ئەوە نییە ئەو کەسە شارەزا بێت و ئەکادیمى بێت، بەڵام دەبێت بزانین چەند وەزیر بەر هەرێمى کوردستان دەکەوێت، خواستى ئێمە ئەوەیە بەشى کورد وەرگرین و لەنێوان خۆمان رێکبکەوین". . کورد ڕاگەیاندنى هەڵوێستى خۆى بۆ متمانەپێدان یاخود ڕەتکردنەوەى کابینەکەى عەلاوى، دواخستووە بۆ دواى ڕوونبوونەوەى هەڵوێستى عەلاوى لەبارەى پشکى کوردەوە. . لەبارەى دەنگدان یان رەتکردنەوەى کابینەکە لەلایەن کوردەوە، سەعدى پیرە وتى، "جارێ وەڵامى ئەوە نادەینەوە و هەڵدەیگرین بۆ دواى یەکلاییبونەوەى پرسەکان". . تا ئێستا محەمەد تۆفیق عەلاوى هیچ زانیارییەکى لەبارەى وەزیرەکان و چۆنیەتى پێکهێنانى کابینەکەیەوە ئاشکرانەکردووە، تەنها جەختیکردووەتەوە کە وەزیرەکان کەسانى سەربەخۆ دەبن و ئەم هەفتەیەش کابینەکەى تەواو دەکات. . بەپێی رۆژنامەى سەباحى نیمچە فەرمى عێراق، عەلاوى پێکهێنانى کابینەکەى تەواوکردووە و کارنامە چاکسازییەکەشى ئامادەکردووە، چاوەڕوانى کۆبوونەوەى پەرلەمانە بۆ متمانەپێدان بە کابینەکەى. . چەند سەرچاوەیەک بە ڕۆژنامەکەیان ڕاگەیاندووە، عەلاوى لەکۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ لایەنەکان داواى پشتیوانى بێمەرجى کردووە و هۆشداریداوەى لەوەى شکستى حکومەتەکەى، واتە شکستى سیستەمى سیاسی عێراق بەتەواوەتى.