گه‌ڕان

Shadow Shadow

لەدوای گفتوگۆیەکی توند لەگەڵ پزیشکێک

تەندروستی ڕوونکردنەوەى دا لەبارەى گیانلەدەستدانی کەسێک لە پەخشی ڕاستەوخۆدا (ڤیدیۆ)

2020.02.19 - 08:34
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستی ڕوونکردنەوەى دا لەبارەى گیانلەدەستدانی کەسێک لە پەخشی ڕاستەوخۆدا (ڤیدیۆ)

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی نەخۆشخانەى یەرموکی فێرکاری ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەى گیانلەدەستدانی پیاوێکی بەتەمەن بڵاوکردەوە لە میانی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی ڕاستەوخۆدا و دەڵێت، "ئەو کەسە بۆ چارەسەری تەندروستی سەردانی نەخۆشخانەکەى کردووە دوای ئەوەى ئەمیندارێتی بەغدا موڵکێکیان ڕووخاندووە." . لە ڕونکردنەوەکەدا دەشڵێت، "ئەو پیاوە بەیانی دوێنێ سێشەممە باری تەندروستی تێکچووە دوای ئەوەى بەرپرسانی بەغدا دوکانێکیان ڕووخاندووە لە ناوچەى دۆرەى بەغدا، بۆیە دواتر گەیەنراوەتە نەخۆشخانەى یەرموک بۆ چارەسەری پزیشکی و لەکاتی گەشتنیدا یەکێک لە کەناڵە ئاسمانییەکان بەرنامەى ڕاستەوخۆی هەبووە لەبارەى خزمەتگوزارییەکانی نەخۆشخانە بۆ نەخۆشەکان." . دەشڵێت، "ئەو پیاوە هەوڵی داوە لەڕێگەی کەناڵەکەوە باس لە موعاناتی خۆی بۆ بەرپرسان بکات و دوای چەند خولەکێک توشی جەڵتە بووە و بووەتەهۆی مردنی." . کارگێڕی نەخۆشخانەکە ڕەتیکردووەتەوە کە بەرپرسیار بێت لە گیانلەدەستدانی ئەو پیاوە و دەڵێت، پێش چاوپێکەوتنەکە ئەو پیاوە نەچووەتەلای هیچ پزیشکێک. [video width="400" height="330" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/02/WhatsApp-Video-2020-02-18-at-4.08.45-PM.mp4"][/video]