کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەرێم دوو تۆمەتباری لەکاتی هەوڵدان بۆ ناردنی بڕی هەشت کیلۆ مادەی هۆشبەر بۆ وڵاتی کەنەدا دەستگیرکرد. . لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان بڵاویکردەوە: "دوای هەبوونی زانیاری و بەدواداچوونێکی وورد دەستیانگرتووە بەسەر بڕی پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری (تلیاك) و بڕی سێ کیلۆش لەجۆری (کتامین). . ئاماژە بەوەشکراوە، مادە هۆشبەرەکان لەناو (پوولی) و (شەفتی) بزوێنەری شۆفڵ بەشێوەیەکی تۆکمە شاردرابوونەوە و دەیانویست لەڕێگەی کۆمپانیایەکی گواستنەوە ڕەوانەی ووڵاتی کەنەدا ی بکەن. . بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان، دوو تۆمەتباری بەڕەگەز ئێرانیش لەسەر ئەو پرسە دەستگیرکراون.