گه‌ڕان

Shadow Shadow

بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بە هاوسەرۆکی یەکێتی هەڵبژیردران

2020.02.18 - 16:15
بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بە هاوسەرۆکی یەکێتی هەڵبژیردران
ناس کورد- لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بە هاوسەرۆکی حزبەکە هەڵبژێردران. ، ئەمڕۆ سێشەممە 18ی شوباتی 2020، کۆبونەوەى ئەنجومەنى سەرکردایەتىی یەکێتى بەڕێوەچوو، ئەوەش دواى گەڕانەوەى کۆسرەت ڕەسوڵ عەلى لە گەشتەکەى کە ماوەى سێ ڕۆژى خایاند و لەکۆبونەوەکەدا بەکۆى دەنگى ئەندامان پەیڕەوى ناوخۆى ئەو حزبە پەسەند کرا. ، ئەوەش لەدواى ئەوەى پاش هەڵبژاردنى ئەندامانى ئەنجومەنى گشتى سەرکردایەتى لە کۆنگرەى چوارەمدا، هەموارکردنەوەى پەیڕەوەکە بە ئەنجومەنەکە سپێردرا. ، دواتریش دەنگدان لەسەر هاوسەرۆکایەتى یەکێتى ئەنجامدراو لەکۆى 93 ئەندام کە لە کۆبونەوەکە ئامادەبون لاهور شێخ جەنگى و باڤڵ تاڵەبانى 92 دەنگیان بەدەستهێناو بونە هاوسەرۆکى ئەو حزبە.