کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كاته‌وه كه هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر مووچه‌كانیان نییه. . له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا د.به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه كه له‌باره‌ی بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه له‌ئارادایه و دڵنیایی ئه‌وه ده‌دات "هیچ مەترسیەک لەسەر موچەکانیان نیە و ناش بێت". . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه "موچەى هاوڵاتیانى هەرێمی کوردستان بە گوێرەى بودجەى ساڵی 2019 بەردەوام دەبێت، کەى بودجەى سالى 2020 هاتە پەرلەمانى عێراق ئەوە بگرە هەوڵی زیادکردنیشى دەدەن نەک کەم كردنەوەی". . له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختده‌كاته‌وه "ئەو هەواڵانەی باس لە ڕاگرتنی موچە دەكه‌ن جگە لە پڕوپاگەندە و ترس نانەوە هیچى دیکە نیە". . ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات "ڕاستە بارودۆخى سیاسى و ئاسایشى عێراق تا ئاستیک خراپ بووە بەڵام لە ڕووى ئابوریەوە عێراق لە هەناردەکردنى نەوت ڕانەوەستاوە، ئەمە لەکاتێکدایە عێراق خاوەنى یه‌ده‌گێكی باشى پارەیە کە مەزەندەى 80 بۆ 100 ملیار دۆلارى ئەمەریکیە و هەر بەم بڕە پارەیەی دەتوانێ موچەى خۆى بدات تاکو وەزعەکان ئاسایی دەبێتەوە". .