گه‌ڕان

Shadow Shadow

نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە بەغدا هۆکارى دواکەوتنى ناردنى موچەى فەرمانبەرانی هه‌رێم ئاشکرادەکات

2020.02.18 - 09:13
App store icon Play store icon Play store icon
نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە بەغدا هۆکارى دواکەوتنى ناردنى موچەى فەرمانبەرانی هه‌رێم ئاشکرادەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە بەغدا ڕایگەیاند، ناردنى پارەى تایبەت بە موچەى فەرمانبەرانى هەرێم لە بەغدا واژۆکراوە، هۆکارى دواکەوتنى ناردنیشى بۆ گۆڕانکاریی لە وەزارەتى دارایی دەگەڕێنێتەوە. . بەشێوەیەکى گشتى بەغدا مانگانە لەناوەڕاستى هەر مانگێکدا پارەى تایبەت بە موچەى فەرمانبەرانى ڕەوانەى هەرێم دەکرد، بەڵام لە ئێستادا کە 18ى مانگە هێشتا پارەکە ڕەوانەنەکراوە. . فارس عیسا نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە بەغدا بە ناس کوردى ڕاگەیاند "ناردنى ئەو بڕە پارەیە لە بەغداوە رانەگیراوە، ئەو پرسە لەم هەفتەیەدا یەکلایدەکرێتەوە، ناردنى پارەکە ئیمزاکراوە لەلایەن وەزیرى داراییەوە و لەم هەفتەیە یان سەرەتاى هەفتەى داهاتوو ڕەوانە دەکرێت". . وتیشى "هۆکارى دواکەوتنى ناردنى پارەکە پەیوەندى بەهەندێ ڕێوشوێنى دارایی و گۆڕانکارییەوە هەیە لە وەزارەتى دارایی، کە رەنگە کاریگەرى لەسەر خەرجکردنى بودجەى وەزارەتەکانى عێراقیش هەبێت". . فارس عیسا ڕونیکردەوە "گۆڕانکارییەکان پەیوەندیان بە گۆڕانکارییکردن و خانەنشینکردنى هەندێ بەرێوەبەرى گشتى وەزارەتى داراییەوە هەیە کە پێشتر دەسەڵاتى ناردنى پارەکە لەلای ئەوان بوو، ئێستا کەسى دیکە دانراوە لە شوێنیان". . لەساڵى ڕابردووەوە و بەپێی رێککەوتنى نێوانیان، بەغدا مانگانە 522 ملیار دینار دەنێرێت بۆ هەرێمى کوردستان بەمەبەستى دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران. .