گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆتەفلیقە دەستی لەکارکێشایەوە

2019.04.02 - 22:11
App store icon Play store icon Play store icon
بۆتەفلیقە دەستی لەکارکێشایەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناس کورد-

میدیاکانی جەزائیر بڵاویان کردۆتەوە، عەبدولعەزیز بۆتەفلیقە دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی پێشکەش بە ئەنجومەنی دەستوری وڵاتەکەی کردووە.

 

بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی میدیا جەزائیرییەکان بڵاویان کردۆتەوە لە ئێستادا ئەنجومەنی دەستوری جەزائیر لە کۆبوونەوەدایە بۆ تاووتوێکردنی دەستلەکارکێشانەوەکەی بۆتەفلیقە.

 

ئەو دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆککۆماری جەزائیر لە کاتێکدایە پێشتر ڕایگەیاندبوو بەر لە کۆتاییهاتنی وادەی یاسایی خۆی دەستلەکاردەکێشێتەوە کە 28ی نیسانی ئەمساڵ بوو.

 

چالاکوانانی جەزائیر دەستلەکارکێشانەوەی بۆتەفلیقە بە دەستکەوتی خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتە دەزانن، کە ماوەی چەند هەفتەیەکە درێژەی هەیە.