گه‌ڕان

Shadow Shadow

19 وەزارەت بەبێ دارایی و شارەوانى .. ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى عەلاوى و لایەنەکان

2020.02.17 - 21:06
App store icon Play store icon Play store icon
 19 وەزارەت بەبێ دارایی و شارەوانى .. ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى عەلاوى و لایەنەکان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- محەمەد تۆفیق عەلاوى، سەرۆکوەزیرانى ڕاسپێردراو و لایەنە سیاسیەکان کۆبوونەوە بە مەبەستى گفتوگۆکردن لەسەر تەواوکردنى کابینەکەى و پێشکەشکردنى بە پەرلەمان. . سەرچاوەیەکى ئاگادار بە ئاژانسى هەواڵى عێراقیەى ڕاگەیاند، عەلاوى لەگەڵ سەرۆکى لایەنە سیاسیەکاندا کۆبوەتەوە، ئەوەش لە چوارچێوەى گفتوگۆکان بۆ تەواوکردنى کابینەى حکومەتەکەى و پێشکەشکردنى بەپەرلەمان و دەنگدان لەسەرى و ئەگەرى هەیە کۆتایى ئەم هەفتەیە یان سەرەتاى هەفتەى داهاتوو عەلاوى کابینەکەى پێشکەشى پەرلەمان بکات. . پێشتریش سەرچاوەیەک لە پەرلەمانى عێراقەوە ئاماژەى بەوەدابوو، عەلاوى لە کۆبونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆکى لایەنە سیاسیەکان ناوى پاڵێوراوەکان و CV یەکانیان پێشکەش دەکات تا پەرلەمانتاران پاڵێوراوەکان بناسن و پێشى وابوو کە ئەگەرى هەیە لەم هەفتەیەکدا کابینەکەى لە پەرلەمان تێپەڕێنرێت. . ئەو سەرچاوە پەرلەمانیە ئەوەشى ڕونکردبووەوە کە "عەلاوى 19 وەزیر پێشکەش دەکات و سێ وەزیریش دوادەخرێت کە لەوانەیە وەزیرى دارایى، شارەوانیەکان و وەزیرێکى تر بێت." . رۆژى شەممەى ڕابردوش محەمەد تۆفیق عەلاوى ئاشکرایکرد کە لە ماوەى چەند رۆژێکدا پێکهاتەى حکومەتەکەى پێشکەش دەکات و بەڵێنى ئەوەشى دابوو کە کابینەکەى سەربەخۆ بێت و دەستوەردانى لایەنە سیاسیەکانى تێدا نەبێت. . لەلایەکی ترەوە، جەمال کۆچەر، سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی وت، "بڕیار سبەینێ سێشەممە، عەلاوی لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمان کۆببێتەوە." . بەپێى وادەى دەستوری، عەلاوى یەک مانگى لەبەردەمدایە بۆ پێشکەشکردنى کابینەکەى کە تا 2ی ئازاری 2020، تائێستاش پەرلەمانى عێراق کە لە پشودایە وادەى کۆبونەوەى بۆ تێپەڕاندنى کابینەى حکومەت رانەگەیاندووە. . بەشیر حەداد جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ئەمڕۆ (دوشەممە) ڕایگەیاند “دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان تا ئێستا ناوى کاندیدەکانى کابینەکەى عەلاوى بەدەستنەگەیشتووە، تا کاتى کۆبوونەوەى پەرلەمان دیاریبکات بەمەبەستى متمانەپێدان بە کابینەکە”. . عەلاوى لەدواى ڕاسپاردنییەوە لەگەڵ بەشى زۆرى لایەنە سیاسییەکان کۆبووەتەوە، هەنگاوەکانیشى بۆ پێکهێنانى کابینەکەى و دیاریکردنى وەزیرەکان لایەنەکانى دابەشکردووە و دیار نییە لەکاتى خستنە دەنگدانى کابینەکەى لە پەرلەمان متمانەى پێدەدرێت یان ڕەتدەکرێتەوە.