گه‌ڕان

Shadow Shadow

هاوڵاتییەکى عێراقى لە ئەڵمانیا هەوڵیدا ئاگر لەجەستەى بەربدات

2020.02.17 - 17:19
App store icon Play store icon Play store icon
هاوڵاتییەکى عێراقى لە ئەڵمانیا هەوڵیدا ئاگر لەجەستەى بەربدات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   پۆلیسی شاری مینشنی ئەڵمانیا رایگەیاند، رۆژی شەممەی رابردوو، لەکاتی خۆپیشاندانێکی ٤٠٠٠ کەسیدا لە دژی کۆنفرانسی ئاسایشی مینشن ساز درابوو، کەسێک نەوتی کرد بە خۆیدا و بە چەرخێکەوە بەرەو خۆپیشاندانەکان رۆیشت، وا پێدەچوو کە نیازی خۆسووتاندن بووبێت نەک ئازاردانی خۆپیشاندەران.  . بەپێی ئاژانسى (DW) ئەڵمانى، پۆلیس ئەو کارەی راگرتووە و ئەو کەسەش کە لە ئەنجامی هەڵمژینی نەوتەکی کردبووی بە سەری خۆیدا تەندروستی تێکچوو و بەرەو نەخۆشخانە گوێزراوەتەوە. . دواتر ئاشکرا کرا کە ئەو کەسە هاووڵاتییەکی عێراقی دانیشتووی ئەڵمانیایە و تەمەنی ٥٠ ساڵە و رایگەیاند کە ئەو کارەی بە نیازی خۆسووتاندن کردووە بۆ راکێشانی سەرنجی جیهان بەلای دۆخى سیاسیی عێراق و ئازارەکانی هاوڵاتیان تێیدا.