گه‌ڕان

Shadow Shadow

نوێترین ئاماری قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا..ڕێژەی توشبون كه‌مبووه‌ته‌وه‌ 

2020.02.17 - 10:56
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین ئاماری قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا..ڕێژەی توشبون كه‌مبووه‌ته‌وه‌ 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   بەگوێرەی نوێترین ئاماری قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 105 کەس گیانیانلەدەستداوە و نزیکەی دوو هەزار کەسیش توشی ڤایرۆسەکە بوون کە بەوەش ڕێژەی ڕۆژانەی توشبوون بە ڤایرۆسەکە، کەمبووەتەوە.  . لیژنەی تەندروستیی چین لە نوێترین ئاماری قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بڵاویکردەوە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 105 توشبووی ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە و نزیکەی دوو هەزار کەسیش توشی ڤایرۆسەکە بوون. . ئاماژە بەوەشکراوە، ژمارەکان دەریدەخه‌ن ڕێژەی ڕۆژانەی توشبوون بە ڤایرۆسەکە کەمیکردووە بەوپێیەی لە هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژانە زیاتر لە سێ هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە دەبوون، بەڵام ئێستا ئەو ژمارەیە دابەزیوە بۆ کەمتر لە دوو هەزار و چاوەڕوانیش دەکەن زیاتر دابەزێت. . لیژنەی تەندروستی چین باسی لەوەشکردووە، هۆکاری کەمبوونەوەی ئەو ڕێژەیە بەهۆی گۆڕانکاریکردنە لە ڕێگاکانی چارەسەرکردنی ڤایرۆسەکە و ئەگەرێکی بەهێزە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی. . ئەوەشخراوەتەڕو، بەگشتی تائێستا هەزار و 770 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە و ژمارەی توشبووانیش 70 هەزار کەسی تێپەڕاندووە. .